لیژنەکە، لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: "بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارەوە، و بە وەبیرهێنانەوەی کارەساتی نەوی گەورەی پێغەمبەر ئیمام حسێن (سەلامی خوای لێ بێت) و کەسوکاری پاکی و هاوەڵە مەزنەکانی، و بۆ زیندووکردنەوەی یادکردنەوەی چلەی نەمر کە بەرزترین ماناکانی قوربانیدان و فیداکاری بەرجەستە دەکات، و بە فەزڵ و سوپاسی خودا، سەرکەوتنی تەواوی ئاسایش و خزمەتگوزاریی سەردانی پیرۆزی چلەی ئەمساڵ ڕادەگەیەنین".

راشیگەیاند: "سەردانی چلە بووەتە ڕووداوێکی جیهانی کە ملیۆنان کەس لە ناوەوە و دەرەوەی عێراقەوە بەرەو کەربەلای مەزن ڕووی تێدەکەن بۆ نوێکردنەوەی پەیمان و وەفاداری"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "سەرکەوتنی ئەم حەماسە ملیۆنییە گەورەیە بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی بەدیهاتوو لە عێراقی خۆشەویستماندا، و توانای دەزگا ئەمنییەکان و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت لە لەخۆگرتن و بەڕێوەبردن و دابینکردنی ئاسایشی ئەم جەماوەرە ئیماندارە بە ڕێکخستنێکی ئاستبەرز".

بەپێی بەیاننامەکە لیژنەکە، "سوپاس و پێزانینی زۆری ئاڕاستەی مەزارگە پیرۆزەکان کرد کە تەوەری سەرەکی و پێشەنگ بوون لە ڕێکخستن و لەخۆگرتنی جەماوەر و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە مەزنەکان"، هەروەها سوپاسی "حکومەتە ناوخۆییەکان و ئیدارەی پارێزگاکانی کرد، بۆ ئەو هەوڵە مەیدانییە بەردەوامانەی کە داویانە لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی خزمەتگوزاری، و دابینکردنی پشتیوانی لۆجستی، و پاراستنی ڕێڕەوی سەردانکەران".

ئاماژەشی بەوە کرد: کە "سوپاس بۆ هێزە ئەمنی سەرکەوتووەکانە بە جۆر و پێکهاتە و کەرتە سەربازی و ئەمنی و فیدراڵی و ناوخۆیی و هەواڵگرییە جیاوازەکانیانەوە، کە شەویان خستووەتەسەر ڕۆژ بۆ پاراستنی ڕێگاکان و سەلامەتی سەردانکەران، و بۆ هەوڵی ئەندازیاری و خزمەتگوزاری و تەندروستی لە وەزارەتەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و کادرەکانی وەزارەتی تەندروستی کە باشترین خزمەتگوزارییان پێشکەش کردووە".

روونیشیكردەوە: "لەبیرمان ناچێت سوپاس و پێزانینی مەزن ئاڕاستەی سەردانکەران و هاوڵاتیانی بەڕێز و خاوەن موکەبەکانی حسێنی بکەین کە جوانتریین نموونەی بەخشندەیی و دەستکراوەییان نیشاندا، جگە لە پێزانینی بەرزما بۆ بنەماڵەی ڕۆژنامەوانی و ڕاگەیاندن، بۆ ڕۆڵە نیشتمانییە دیار و کاریگەرەکەی لە گواستنەوەی ئەم وێنە گەشاوەیە و ئەم ڕووداوە نەمرە بۆ تەواوی جیهان".

جەختیشیکردەوە: "ئەم یەکگرتووییە مەزنەی نێوان ڕۆڵەکانی گەلی عێراقی سەربەرز و دامەزراوە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی و حکومەتە ناوخۆییەکان و مەزارگە پیرۆزەکان، ڕەنگدانەوەی قووڵایی شارستانییە".