بەگوێرەی ڕاپۆرتی جامی کوردی، داریوش سادقی هاتنی یەکەم پاسی عێراقی هەڵگری زیارەتکاری ئەربەعینی لەڕێگەی سنووری نێودەوڵەتی خوسرەوییەوە بە ڕێکارێکی کاتی هاتنە ژوورەوە ڕاگەیاند و وتی: ئەم ڕێوشوێنە هاوتەریب لەگەڵ جێبەجێکردنی پلانی گواستنەوەی زیارەتکاران بەتەواوەتی گیراوەتەبەر و ئەگەری گواستنەوەی ڕاستەوخۆی زیارەتکارانی نەجەف و کەربەلا بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاستی وڵاتی دابینکردووە بەبێ ئەوەی پێویست بە گواستنەوەی زیارەتکاران لەسەر سنوورەوە بێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە دەستپێکردنی هاتووچۆی ئەربەعین زیادی کرد: لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕێکارەکانی کاپۆتاژ (دەرچوونی کاتی) 110 پاسی ئێرانی لە گومرگی خوسرەویدا ئەنجام دراوە و زیارەتکارانیش ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەم باسانەدا گەشتیان کردووە بۆ مەزارگە پیرۆزەکان.
بەڕێوەبەری گومرگی سنووری خوسرەوی لە درێژەدا ئاماژەی دا: بە هەماهەنگیی بەرپرسانی ئێرانی و عێراقی، ئەمڕۆ یەکەم پاسی عێراقیش لە سنووری خوسرەویەوە هاتە نێو وڵات، هەروەها سەرجەم فۆرماڵیەتی گومرگی و سنووری لە خاڵی سفری سنوورەکە ئەنجامدرا بۆ ئەوەی زیارەتکاران بتوانن بە بێ وەستان یان گۆڕینی ئۆتۆمبێل درێژە بە گەڕانەوەکەیان بدەن.
سادقی جێبەجێکردنی ئەم پلانەی بە هەنگاوێکی کاریگەر لە کەمکردنەوەی کاتی گەشت و نەهێشتنی وەستانی ناپێویست و زیادکردنی گوزەرانی زیارەتکاران زانی و وتی: سنووری خوسرەوی وەک تاقیکارییەک بۆ جێبەجێکردنی پلانی گواستنەوەی یەکجارەکی لە کاتی ئەربەعینی ئەمساڵدا هەڵبژێردراوە و هاتنی یەکەم پاسی عێراقی بە ئەڵقەی تەواوکەری ئەم پلانە دادەنرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا: ئەم پلانە بە هاوکاری لەگەڵ گومرگی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هێزەکانی ئاسایشی ئێران، تێرمیناڵی سنووری، پارێزگاری کرماشان و دەزگا بەرپرسەکانی عێراق جێبەجێ کراوە و بنەمای بۆ ئاسانکاری زیاتری هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین دابین کردووە.