بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەنووچێهر حەبیبی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وتووێژی حکوومەت و کەرتی تایبەتدا ڕایگەیاند: چالاکانی ئابووری دەبێ وەک هاوبەشی ستراتیجیی حکومەت لە بڕیاردان سەیر بکرێن و لە تواناکانی پارێزگا بە تایبەت سنوورەکان بۆ ئەوەی ببنە هێزی بزوێنەری ئابووری کرماشان، کەڵک وەرگرین.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە توانای سنووریی پارێزگاکە، زیادی کرد: کرماشان بە هۆی هەڵکەوتەی جوگرافیای و هەبوونی چەند سنوورێک لەگەڵ عێراق دەتوانێ ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێ لە پەرەپێدانی هەناردە و بازرگانی ناوچەییدا، بۆیە ڕێکخستنی سنوورەکان و لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم بازرگانان لە پێشینەی کارەکاندایە.

پارێزگاری کرماشان وتی: بۆ زیادکردنی توانای هەناردەکردنی پارێزگاکە، پەرەپێدانی ژێرخانی سنوورییەکان زۆر گرنگە، هەروەها جێبەجێکردنی "بەڕێوەبردنی یەکانەی سنوور" بە هاوکاری ژووری بازرگانیش بەدواداچوونی بۆ دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی ناتەبایی ئیداری و دواکەوتن بۆ بازرگانان.

حەبیبی هەروەها ڕاوێژکارییەکانی لەگەڵ لایەنی عێراقی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بازرگانی لە سنوورەکانی وەک سۆمار و خوسرەوی ڕاگەیاند و پڕۆژەی هێڵی ئاسنی کرماشان-خسرەوی-بەغدای بە یەکێک لە ئەولەویەتە گرنگەکانی پارێزگاکە زانی.

ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە چالاکانی ئابووری، ڕایگەیاند: ڕێزگرتن لە بازرگانان و کاسبکاران لە ئۆرگانە جێبەجێکارەکاندا دەبێت ببێتە بنەمایەکی نەگۆڕ و بۆ ئاسانکاری سووڕی ئابووری پارێزگاکە، پرسی ڕادەستکردنی دەسەڵاتی بانکی بە بەڕێوەبەرانی پارێزگاکانیش بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

پارێزگاری کرماشان هەروەها بانگهێشتی کەرتی تایبەتی کرد بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەی "گوندی لۆجستی"ی پارێزگاکە و وتی: ئەم پڕۆژەیە دەکەوێتە سەر ڕووبەری زەوییەکی ٢٥٠ هێکتاری و لە شوێنێکی ستراتیژیک کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بەهێزکردنی ژێرخانی بازرگانی و گواستنەوەی پارێزگاکە.

لە کۆتاییدا حەبیبی ئامادەیی پارێزگاری بۆ ڕادەستکردنی کاروبارەکان بە ڕێکخراوەکانی کەرتی تایبەت ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە: ئیدارەی پارێزگا خۆی بە هاوڕێ چالاکانی ئابووری دەزانێت و پشتیوانی لە پلان و بیرۆکەی ئۆپەراسیۆن بۆ پەرەپێدانی بازرگانی، سنوورەکان و ئابووری کرماشان دەکات.