تەلەفزیۆنی ئێران لە زاری عێراقچییەوە گواستییەوە: "بە ناوبژیکارانمان ڕاگەیاندووە کە ئێمە ئاگربەست قبوڵ ناکەین، بەڵکو دەبێت جەنگەکە کۆتایی پێ بهێنرێت."

عێراقچی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش کرد: "ئاسایش لە کەنداو دەبێت ئاسایشێکی بەکۆمەڵ بێت کە ڕەهەندی ئابووریش لەخۆ بگرێت."

ئەوەشی خستەڕوو: "قەتەر لەگەڵ پاکستان ڕۆڵێکی سەرەکی و زۆر گرنگیان بینیوە و هاتوونەتە ناو ناوبژیوانییەکەوە، هەروەها پەیوەندییەکانمان لەگەڵیاندا لە قۆناغێکی زۆر باشدایە."