بلومبێرگ بڵاویکردەوە، ئەم کارە دوای فشارەکانی ئیدارەی ترەمپ ئەنجامدراوە. لە هەمان کاتدا ئەسۆشێتد پرێس دەڵێت نەمسا داوای لێخۆشبوون لە سنووردارکردنی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە بۆ ئەوەی ڕێگە بە ئیسلامی بدرێت گەشت بکات، بەڵام ئەم داواکارییە قبوڵ نەکراوە.

محەممەد ئیسلامی و وەفدەکەی ڕۆژی شەممە بە گەشتێکی ئاسایی بەرەو ڤیەننا بەڕێکەوتن، بەڵام پێدەچێت بە هۆی بەربەستی ئەمریکا و بێگومان پشتیوانی هەندێک وڵات لە ڕێگادا ڕاگیران! وە لە کاتێکدا شوێنی مەبەستیان ڤیەنای پایتەختی نەمسا بوو.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی و جێگری سەرۆک کۆمار ڕۆژی شەممە گەڕایەوە تاران.

لە ساڵانی پێشوودا هەمیشە مۆڵەت بە بەرپرسانی باڵای سیاسی و ئەتۆمی دەدرا بۆ بەشداریکردن لە بارەگای ئاژانس، بەو پێیەی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ساڵی ڕابردوو بەشداری کۆبوونەوەی ساڵانەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بوو.

بڕیاربوو ڕۆژی دووشەممە محەممەد ئیسلامی جێگری سەرۆکی ئێران و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتارێک پێشکەش بە ڕێکخراوی چاودێری ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات.

بەپێی هەواڵێکی بلومبێرگ، وتەبێژی حکومەتی نەمسا ئەو بابەتەی ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کردووە.

بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، هەروەها ڕایگەیاندووە، ڕەتکردنەوەی داواکارییەک بۆ لێخۆشبوونی محەمەد ئیسلامی لە سزاکان بۆ چوونە ناو نەمسا لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لەسەر پێداگری ئەمریکا بووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی بلومبێرگ، ڕەنگە نوێنەری ئێران لەو کۆبوونەوەیەدا قسە بکات.