بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە درێژەی ڕێکارەکانی پەرەپێدانی گومرگی زیرەک و ئاسانکاری بۆ پڕۆسەی لۆجستی لە سنوورە فەرمییەکانی وڵات، تیمێکی هاوبەش لە بەرپرسانی گومرگی ئێران، گومرگی پارێزگای کرماشان و ڕێکخراوی ئیدارەی ڕێگاوبان و گواستنەوە، سەردانی سنوورەکانی خوسرەوی و پەروێزخانیان کرد.
لەو سەردانەدا داریوش سادقی، بەرپرسی ناوچەی چاودێری گومرگی پارێزگای کرماشان، زەهرا سۆبحانی پوور، بریکاری بەرپرسی پەرەپێدانی نەرمئامێر لە فەرمانگەی تەکنۆلۆژیای زانیاری گومرگی ئێران، بەڕێوەبەرانی گومرگی جێبەجێکار و بەرپرسانی ڕێکخراوی ئیدارەی ڕێگاوبان و گواستنەوە ئامادە بوون.
ئامانجی سەرەکی ئەم سەردانە مەیدانییە، وردبوونەوە لە مەرجەکانی بەستنەوەی کامێرای خوێندنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە سیستەمی ئۆپەراسیۆنی گومرگی و دابینکردنی ژێرخانی پێویست بۆ تۆمارکردنی سیستماتیک و خێراترکردنی زانیاری لەسەر چوونە ژوورەوە و دەرچوونی ئۆتۆمبێلەکانە لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان.
دانانی کامێرا بە ڕوانگەی کارپێکردن
لە کۆبوونەوی هاوبەشی نێوان بەرپرسانی گومرگ و ڕێگاوبانەکاندا، خاڵە جۆراوجۆرەکان و پرۆسەکانی ئۆپەراسیۆن لە سنووری خوسرەوی و پەرویزخان پشکنینیان بۆ کرا، هەروەها شوێنی گونجاو بۆ دانانی کامێرای خوێندنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران.
جگە لەوەش پێداویستی تەکنیکی و ژێرخانی پێویست بۆ یەکخستنی ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوان گومرگ و ڕێکخراوی ڕێگاوبان لەلایەن تیمی تایبەتمەندی تەکنۆلۆژیای زانیاری گومرگی ئێرانەوە پێداچوونەوەی بۆ کرا و کۆتایی پێهات.
هەر لەم سەردانانەدا، داریوش سادقی، بەرپرسی ناوچەی چاودێری گومرگی پارێزگای کرماشان، پێشنیارەکانی بۆ دانانی کامێراکان بە ئامانجی زۆرترین ڕووماڵی خاڵەکانی کۆنترۆڵ، بە لەبەرچاوگرتنی تێڕوانینی گشتیی ئۆپەراسیۆنی پرۆسەکانی گومرگ پێشکەش کرد.
بەستنەوەی کامێرای خوێندنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە سیستەمی گومرگییەوە دەکرێ بنەمایەک بۆ کەمکردنەوەی کات بۆ پرۆسەکانی سنوورەکان و زیادکردنی وردبینی کارکردن و بەهێزکردنی چاودێری سیستماتیک لەڕێگەی تۆمارکردنی وردتری زانیاریەکانی هاتووچووی ئۆتۆمبێلەکان دابین بکات و هەنگاوێک بێت بەرەو بەدیهێنانی حکومەتێکی زیرەک.
بەگوێرەی پلاندانان، دوای تەواوبوونی هەماهەنگی تەکنیکی، جێبەجێکردنی ئەم پلانە لە گومرگی خوسرەوی و پەرویزخان دەچێتە قۆناغی ئۆپەراسیۆنەوە.
هەروەها جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە دەتوانێت بەشێک لە ژێرخانی پێویست بۆ زیرەکترکردنی زنجیرەی دابینکردن و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن بە شێوەیەکی بەرفراوانتر لە سنوورە فەرمییەکانی وڵاتدا دابین بکات؛ جێبەجێ کارییەک کە بتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ئاسانکاری و ڕێکخستنی پرۆسەکانی هاتووچوو و لۆجستی لە سنوورە قەرەباڵغەکانی کرماشاندا.