ڕەزایی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی «ئێکس» (تویتەری پێشوو) نووسیویەتی: «هەر هەڵەیەکی مەحاسباتی دوژمن بەرامبەر بە ئێران، پێشتر شکستی قورسی بۆ بەدواوە بووە؛ بۆیە جەخت دەکەینەوە کە هەر هەڵەیەکی داهاتوو، بەرەی نوێ و سەرسووڕمانی گەورەتر و چاوەڕواننەکراوتری لێ دەکەوێتەوە.»

ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە درێژەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بە توانای سیستەمی بەرگریی وڵات کرد و وتی: «بە ڕێبەرایەتیی حەکیمانەی ڕێبەری باڵای شۆڕش، هاوکاری و پشتیوانیی گەلی مێژووسازی ئێران و هاوئاهەنگیی تەواوی ئەندامانی نیزام، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هێز و شکۆوە لەم دۆخە ئاڵۆز و هەستیارە تێدەپەڕێت.»

ئەم لێدوانەی ڕەزایی لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەرپرسانی دیکەی باڵای سەربازی و سیاسیی ئێران، لەسەر ئامادەباشیی تەواوی هێزە چەکدارەکان و وەڵامی توندی هەر جۆرە دەستدرێژییەک پێداگرییان کردووەتەوە.