جام کوردی:
بانکی ناوه‌ندی چین پێش بینی ئه‌وه‌ی کردووه گه‌شه‌ی ئه‌م وڵاته گه‌وره‌یه‌ی کیشوه‌ری ئاسیا له ساڵی 2016 تووشی دابه‌زین بێت، بانکی ژاپۆنیش به هه‌مان شێواز گه‌شه‌ی که‌متر له سه‌دا 6ی بۆ چین پێش بینی کردووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له ڕاشاتوده‌ی، بانکی ناوه‌ندی چین هه‌واڵی دابه‌زینی گه‌شه‌ی ئابوری ئه‌م وڵاته‌ی بۆ ئه‌مساڵ ڕاگه‌یاندووه.
بانکی ناوه‌ندی چین پێش بینی کردووه که گه‌شه‌ی ئابوری ئه‌م وڵاته له ساڵی 2016 ده‌گاته 8/6 که به‌راورد به 9/6ی ساڵی 2015 دابه‌زینی پێوه ده‌بینرێت.
ئه‌م دابه‌زینه‌ش ده‌توانێت کاریگه‌ری له سه‌ر بازاڕه داراییه‌کانی جیهان دابنێت، پێش بینی ده‌کرێت ئه‌م کاریگه‌رییانه‌ش ببێته هۆی دابه‌زینی ڕێژه‌ی خواستی نه‌وت له بازاڕی جیهانی له ساڵی 2016.
بانکی ناوه‌ندی چین هه‌روه‌ها پێش بینی ئه‌وه‌ی کردووه که هه‌نارده‌کاری ئه‌م وڵاته له سه‌دا 1/3 و هاورده‌کردنیش له سه‌دا 3/2 له ساڵی 2016 به‌رزتر ببێته‌وه.
بانکی سه‌رمایه‌دانه‌ری نومۆرای ژاپۆنیش ڕایگه‌یاندووه حکومه‌تی چین درێژه به سیاسه‌ته‌کانی خۆی له پێناو ئاسانکاری دارایی ده‌دات، به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ته‌ش بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی گه‌شه‌ی ئابوری کاریگه‌ری نابێت.
ئه‌م بانکه‌ی وڵاتی ژاپۆن هه‌روه‌ها پێش بینی ئه‌وه‌ی کردووه به پێچه‌وانه‌ی پێش بینی بانکی ناوه‌ندی چین، ئابوری ئه‌م وڵاته له‌مساڵ که‌متر له سه‌دا 6 و به ڕێژه‌ی له سه‌دا 8/5 گه‌شه ده‌کات.