جام کوردی:
په‌یامه‌کانی سهردکردهکانی ئه‌ورووپا له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فوونییه‌کان له گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا، پیشان ده‌دات که ئه‌وان بیر له چه‌شنێک دان و سان سه‌باره‌ت به سوریا ده‌که‌نه‌وه. ده‌وترێت ئه‌وان پێشنیاریان داوه که له به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له سه‌ر ڕووسیا، مۆسکۆ هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌د بگۆڕێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به ڕۆژنامه‌ی العرب، چاپی له‌نده‌نی ڕاگه‌یاندووه که له‌م ڕۆژانه‌دا وتووێژی زۆر له نێوان پوتین و سه‌رکرده‌ی وڵاتانی ئه‌رووپی سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی دژ به ڕووسیا له ئارادایه. سه‌رکرده‌کانی ئه‌ورووپا ده‌ڵێن که پێویسته له به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان، ڕووسیا چاو به هه‌ڵوێستی خۆی له به‌رامبه‌ر قه‌یرانی سوریا بخشێنێته‌وه.
هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له به‌ریتانیا به ڕۆژنامه‌ی العربی ڕاگه‌یاندووه که ئه‌ورووپییه‌کان ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان ده‌ربڕیوه که سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی سوریا به تایبه‌ت له ڕێگای قۆناغی ڕاگوزه‌ر پشک و کاریگه‌رییان هه‌بێت به‌و شێوازه‌ی که فه‌رانسه و به‌ریتانیا جه‌خت له سه‌ر بنیات نانه‌وه‌ی دامه‌زراوه حکومییه‌کانی سوریا له ڕێگای قۆناغی ڕاگوزه‌ر ده‌که‌نه‌وه که تێیدا ده‌ستی به‌شار ئه‌سه‌د و ئه‌ڵقه‌ی یه‌که‌می حکومه‌ته‌که‌ی له سه‌رکردایه‌تی حکومه‌ت کورت بکرێته‌وه.
له هه‌مان کاتدا وته‌بێژی ده‌یوید کامیرۆن، سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندووه که سه‌رکرده‌کانی ئه‌ورووپا به پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه که پێویسته له‌م ئارامییه له‌رزۆکه‌ی سوریا له پێناو سه‌قامگیری ئه‌م وڵاته به بێ بوونی به‌شار ئه‌سه‌د که‌ڵک وه‌ربگیردرێت.
ناوبراو له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره که کاردانه‌وه‌ی پوتین به‌م لێدوانانه چی بووه، وتی که هێشتا وتووێژی جیدی سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی سه‌رۆک کۆماری سوریا له ئارادا نییه.
وته‌بێژی کامیرۆن هه‌روه‌ها وتی: هه‌موومان ده‌زانین که ئه‌م پرسه به دژوارترین ته‌وره‌ی دانوستانه‌کانی سوریا هه‌ژمار ده‌کرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش کامیرۆن جه‌ختی له سه‌ر گرنگی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سیاسی به بێ به‌شداری ئه‌سه‌د و پێکهێنانی حکومه‌تێک کردووه‌ته‌وه که نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی سوریا و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ئه‌و وڵاته بکاته‌وه.
چاودێران ده‌ڵێن که به‌رپرسانی ڕووسیا له هه‌وڵی کۆنتڕۆڵ کردنی دۆخی ئابوری وڵاته‌که‌یاندان که دابه‌زینی نرخی نه‌وت، کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له خوڵقاندنی ئه‌م دۆخه هه‌بووه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن که کرانه‌وه‌یه‌ک له په‌یوه‌ندییه‌کانیان له گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌ی که‌نداوی فارس بێته ئاراوه و له گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه سه‌باره‌ت به سوریای پاش ئه‌سه‌د بگاته چه‌شنێک له ڕێکه‌وتن. هه‌ندێکی دیکه له‌و بڕوایه‌دان که به‌رپرسانی ڕووسیا پێیان وایه که له کرده‌وه‌کانیان له سوریا ڕه‌زامه‌ندی عه‌ره‌بستان به ده‌ست بێنن، بۆ ئه‌مه‌ش و هه‌ر له‌م چوارچێوه‌دا بوو که ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان ڕه‌خساند که ئاگربه‌سته‌که‌ی سوریا جه‌یشی ئیسلامیش بگرێته‌وه که له لایه‌ن ڕیازه‌وه پاڵپشتی ده‌کرێت و ئه‌م گرووپه له ڕیزی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییانهدا ناوی نه‌هاتووه که بڕگه‌کانی ئاگربه‌ست نایانگرێته‌وه. سه‌رکرده‌کانی ئه‌م گرووپه‌ش هه‌ر چه‌شنه چاوپێکه‌وتنێکیان له گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕووسیا ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام شاره‌زایانی ناوچه‌که ده‌ڵێن سه‌رکرده‌کانی جه‌یشی ئیسلام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که فه‌رمانده مه‌یدانییه‌کانی خۆیان له به‌رامبه‌ر ئه‌م ئاگربه‌سته‌دا تووڕه‌ییان پێوه نه‌بینرێت که گومانیان سه‌باره‌ت به درێژه‌پێدانی ئه‌م ئاگربه‌سته هه‌یه.
شاره‌زایان هه‌روه‌ها ده‌ڵێن که زۆربه‌ی لێک تێگه‌یشتن و ڕێکه‌وتنه‌کانی سه‌باره‌ت به سوریا، نهێنییه و ئاشکرا ناکرێت، بۆ ئه‌مه‌ش لێدوانی به‌رپرسانی وڵاتانی کاریگه‌ر له هاوکێشه‌ی سوریا دژ به یه‌که، وه‌ک لێدوانه دژ به یه‌که‌کانی به‌رپرسانی ڕووسیا و ئه‌مریکا یان ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که له ڕێکه‌وتنی مۆسکۆ و واشنتن سه‌باره‌ت به پشتیوانی له فیدراڵیزمی سوریا له پێناو ڕێگری له شکستی چاره‌سه‌ری سیاسی له‌م وڵاته‌دا دزه‌ی کردووه‌ته نێو میدیاکان.
دوایین لێدوان که بوو به هۆی گوماناوی بوونی خواستی مۆسکۆ، لێدوانه‌کانی ڤلادیمیر پوتینه که وتی: ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی که به‌شار ئه‌سه‌د بۆ به‌ڕێوه‌چوونی له مانگی ئاوریل سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌کردنه، هه‌نگاوه‌کانی به‌رده‌م ڕه‌وتی ئاشتی تووشی کێشه ناکات.
پێشتریش به‌رپرسانی باڵای ڕووسیا ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندبوو که ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه ناتوانێت بۆشایی سیاسی سوریا پڕ بکاته‌وه.
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا حه‌وته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند که هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مانی ئه‌م وڵاته له مانگی ئاوریل به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که ئستفان دی میستوورا نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری سوریا ڕایگه‌یاند: وتووێژی نێوان پوتین و هاوتا ئه‌ورووپییه‌کانی به‌ڕێوه‌چوو به بێ ئه‌وه‌ی که که‌سێک باس له ڕۆیشتنی به‌شار ئه‌سه‌د بکات. جه‌ختیشی کرده‌وه که گه‌لی سوریا چاره‌نووسی ئه‌سه‌د دیاری ده‌که‌ن نه‌ک وڵاتانی بیانی.