جام کوردی:
سوریا له ئێستادا گه‌وره‌ترین کاره‌ساتی مافی مرۆڤه و بووه‌ته مه‌ترسیدارترین گۆڕه‌پانی ژئۆپۆلیتیکی جیهان. تا ئێستا له سوریا نزیک له 400 هه‌زار که‌س کوژراون و به ملیۆنان که‌سی دیکه‌ش ئاواره بوون.
هێزه تیرۆریستییه‌کان و لایه‌نگرانی ئه‌وان، وڵاتی سوریایان له ناو بردووه و سه‌رجه‌م لایه‌نه به‌شداربووه‌کانی شه‌ڕ، تاوانی گه‌وره‌یان خوڵقاندووه.
له ئێستادا کاتی ئه‌وه هاتووه که چاره‌سه‌رێکی پێویست بۆ ئه‌م قه‌یرانه گه‌وره‌یه جێبه‌جێ بکرێت به‌ڵام هه‌ر چاره‌سه‌رێک له یه‌که‌م هه‌نگاودا پێویست به‌وه ده‌کات له هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م شه‌ڕه بکۆڵینه‌وه.
مێژووی گۆڕانکارییه‌کانی سوریا به‌م شێوازه وه‌بیر دێنمه‌وه: له مانگی فوریه‌ی ساڵی 2011 و له درێژه‌ی شه‌پۆلی به‌هاری عه‌ره‌بی، سه‌رهه‌ڵدانه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی سوریا هاته دی. وه‌ڵامی حکومه‌ت بۆ ئه‌م خۆپێشاندانانه به زووترین کات به ئاراسته‌ی توندووتیژی ڕۆیشت. خۆپێشانده‌ران، حکومه‌تیان به سه‌رکووت کردن و کوشتنی که‌سانی سڤیل تاوانبار کرد و حکومه‌تیش له به‌رامبه‌ردا کوشتنی هێزه‌کانی پۆلیسی به هۆکاری بوونی که‌سانی چه‌کدار له ڕیزی خۆپێشانده‌راندا ناو برد.
پێده‌چێت که له مانگی مارس و ئاوریلی 2011 چه‌کدارانی سوننه‌ی دژبه‌ری حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له وڵاتانی دراوسێ هاتنه سوریا. زۆربه‌ی شایه‌تحاڵان هه‌واڵی هاتنی ئه‌م چه‌کدارانه و هێرش کردنه سه‌ر هێزه‌کانی پۆلیسیان پشتڕاست ده‌کرده‌وه.
ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له به‌هاری ساڵی 2011 هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا که ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئسه‌د بڕووخێنن، ئه‌وان وا بیریان ده‌کرده‌وه که به هه‌مان ئاسانی ڕۆیشتنی بن عه‌لی و حوسنی موباره‌ک، به‌شار ئه‌سه‌د واز له ده‌سه‌ڵات دێنێت. زۆربه‌ی شایه‌تحاڵان باسی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که وڵاتی قه‌ته‌ر بودجه‌یه‌کی زۆری بۆ پشتیوانی له هێزه دژبه‌ره‌کان له پێناو ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د ته‌رخان کردبوو.
ئه‌مریکا گه‌مارۆی نوێی دارایی و سه‌ربازیی به سه‌ر سوریادا سه‌پاند و میدیاکانی ئه‌و وڵاته‌ش له پرۆسه‌یه‌کی هه‌ماهه‌نگدا بانگه‌شه‌ی ڕۆیشتنی به‌شار ئه‌سه‌دیان ده‌ستپێکرد. پێشتریش، ئه‌گه‌رچی ئه‌مریکا به‌شار ئه‌سه‌دی به که‌سێکی پاوانخواز ده‌زانی به‌ڵام له هه‌مان کاتدا به که‌سێکی میانه‌ڕۆی ناو ده‌برد.
ده‌سپێکی شه‌ڕه‌که ده‌توانین به ئاگۆستی 2011 بزانین، واته ئه‌و کاته‌ی که باراک ئۆباما و هیلاری کلینتۆن به فه‌رمی باسی پێوستی ڕۆیشتنی به‌شار ئه‌سه‌دیان کرد. پێش ئه‌م هه‌ڵوێسته تا ڕاده‌یه‌ک دۆخه‌که ده‌کرا کۆنترۆڵ ببێت. پاش مانگی ئاگۆست، ژماره‌ی قوربانیان به شێوازێکی به‌رچاو ڕووی له به‌رزبوونه‌وه کرد. ده‌وترێت که له‌م قۆناغه‌دا ئه‌مریکا کرده‌وه‌ی به‌هێزی هه‌بووه. هه‌ندێک سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکایان به هۆی لاوازبوونی له دۆسیه‌ی سوریا ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی زۆر کرده‌وه، به‌ڵام واشنتن هه‌وڵه‌کانی به ئامانجی ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د به نهێنی و له ڕێگای هاوپه‌یمانه‌کانیه‌وه به‌ره‌و پێش ده‌برد.
ئامانجی کاراکته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی دۆسیه‌ی سوریا به یه‌کێک له گرنگترین هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م کێشه‌یه داده‌نرێت. له قۆناغی یه‌که‌مدا پێویسته دان به‌وه‌دا بنێین که شه‌ڕه‌که، شه‌ڕێکی جێگره‌وه‌یه له نێوان وڵاتانی دیکه له سه‌ر خاکی سوریا که له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت که ئه‌وان پاڵپشتییان لێ ده‌که‌ن، ئه‌م کێشه‌یه چه‌ندین هێزی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ک ئه‌مریکا و ڕووسیا و هه‌روه‌ها هێزه‌کانی ناوچه‌که وه‌ک ئێران، تورکیا و عه‌ره‌بستان له خۆ ده‌گرێت.
هۆکاری پێداگری ئه‌مریکا له سه‌ر ڕۆیشتنی ئه‌سه‌د بۆ پاڵپشتی ئێران و ڕووسیا له حکومه‌تی ناوبراو ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌رپرسانی ئه‌منی پێیان وابوو که شکستی ئه‌سه‌د ده‌توانێت ئێران و حیزبووڵا لاواز بکات و سه‌رکه‌وتنه ژئۆپۆلیتیهکانی ڕووسیا به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه ببات.
هاوپه‌یمانانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که داوای ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د و جێگیربوونی حکومه‌تێکی سوننه‌یان له سوریا ده‌کرد، ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش به‌ره‌و لاوازبوونی پێگه‌ی ئێرانی شێعه له ناوچه‌که‌دا ده‌ڕۆیشت.
پشت به‌ستن به هێزی میدیایی ئه‌و هۆکاره بوو که ئه‌مریکای به‌م بڕوایه گه‌یاندبوو که ڕووخانی ئه‌سه‌د ئاسان ده‌بێت. ئه‌گه‌رچی ئاستی ناکۆکییه‌کان له گه‌ڵ ئه‌سه‌د هه‌ره به‌رز بووه، به‌ڵام پشتیوانی ناوخۆییش له‌م حکومه‌ته زۆر بووه. گرنگتر له‌وه‌ش هاوپه‌یمانه‌کانی سوریا، واته ڕووسیا و ئێران هێزێکی گه‌وره‌ن که کاریگه‌رییان له سه‌ر مانه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری سوریا هه‌بووه.
ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی هێزه‌کانی جیهادی سوننه‌یان به‌ره‌و سوریا نارد. هه‌ر ئه‌م ستراتیژه له ده‌یه‌ی 1980 له ئه‌فغانستان په‌یره‌و کرا بوو که له ئاکامدا بوو به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی تیرۆریستی قاعیده. عه‌ره‌بستان، تورکیا و قه‌ته‌ر به خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی دۆخه‌که، ستراتیژی په‌ره‌پێدانی توندووتیژییان له شه‌ڕی سوریا کرده بنه‌مای کار و چالاکییه‌کانیان.
میدیاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا ئیدانه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی مۆسکۆیان له شه‌ڕی سوریا ده‌کرد. به‌ڵام ڕاستییه‌که بابه‌تێکی دیکه‌یه. به پێی بنه‌ماکانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌مریکا موڵه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بووه که هێزی سه‌ربازی و که‌ره‌سته و پێداویستییه‌کانی بۆ ڕووخانی وڵاتێکی دیکه بنێرێت. هه‌نگاوه‌که‌ی ڕووسیا ته‌نیا کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا بووه. ڕووسیا به‌رامبه‌ر به کرده‌وه‌ی واشنتن له سوریا وه‌ک وڵاتێکی هاوپه‌یمانی خۆی کاردانه‌وه‌ی پیشان داوه.
کۆتایی هێنان به شه‌ڕی سوریا پێویست به له به‌رچاوگرتنی 6 بنه‌ما ده‌کات:
یه‌که‌م: ئه‌مریکا پێویسته واز له چالاکییه ئاشکرا و نهێنییه‌کانی خۆی له پێناو ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د بێنێت.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته ئاگربه‌ست جێبه‌جێ بکات.
سێهه‌م: کۆتایی به چالاکی و شه‌ڕی سه‌رجه‌م میلیشیا و گرووپه چه‌کداره‌کانی سوریا بهێنرێت.
چواره‌م: ڕووسیا، ئه‌مریکا و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، پێویسته گوشاره‌کانیان له سه‌ر دیمه‌شق چڕتر بکه‌نه‌وه که کرده‌وه‌کانی دژ به دژبه‌ره‌کانی بوه‌ستێنێت.
پێنجه‌م: قۆناغی ڕاگوزه‌ری سیاسی پێویسته به ڕه‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان و له که‌شێکی ئارام‌دا له ڕێگای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه بێت.
شه‌شه‌م: وڵاتانی که‌نداوی فارس، ئه‌رده‌ن، تورکیا و ئێران پێویسته دانوستانه‌کانیان ده‌ست پێ بکه‌ن تا بتوانن به ده‌ره‌نجامێکی خوازراو له پێناو ده‌سته‌به‌ربوونی ئاشتیدا بگه‌ن.
عه‌ره‌به‌کان، تورکه‌کان و ئێرانییه‌کان به ملیۆنان ساڵه که پێکه‌وه له‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌ژین، هه‌ر بۆیه ئه‌وان ده‌توانن ڕێنما و جێبه‌جێکاری سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌که بن نه‌ک هێزه‌کانی ده‌ره‌کی.
نووسه‌ر: جێفری ساکس / سه‌رچاوه: پراجێکت سیندیکیت
وه‌رگێڕان: جام کوردی / ئیدریس سلێمانی