جام کوردی:
سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا و سه‌رۆکی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان بۆ ئێران به یه‌کێک له ڕووداوه گرنگه دیپلۆماسییه‌کانی ئێران له کۆتا ڕۆژانی ساڵی 1394 هه‌ژمار ده‌کرێت. ساڵێک که ده‌توانین به یه‌کێک له گرنگترین ساڵانی ڕووداوه سیاسییه‌کانی هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئێران و جیهان ناوی ببه‌ین. ئێران گه‌مارۆ و به‌ربه‌سته ئابورییه‌کانی تێپه‌ڕ کرد و به هێز و ده‌فرایه‌تی باڵای سیاسی نوێ پێی ناوه‌ته هاوکێشه سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان. په‌یوه‌ندی تاران له گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌رووپی به‌ره‌و گه‌شه و پته‌وبوون ده‌ڕوات و ده‌روازه‌ی نوێ به ڕووی ئابوری و دیپلۆماسی وڵات‌دا کراوه‌ته‌وه. به‌ڵام نابێت ئه‌م ڕاستییه‌ش له بیر بکه‌ین هاوکات له گه‌ڵ به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌ورووپا و پێشکه‌وتنی به‌رچاو له‌م بواره‌دا، به هه‌مان ڕێژه له هاوکێشه‌کانی ناوچه‌که، که‌لێنی زۆر که‌وتووه‌ته نێوان وڵاتی ئێمه و وڵاتانی عه‌ره‌بی و تورکیا وه‌ک کاراکته‌رێکی کاریگه‌ری ناوچه‌که و جیهانی ئیسلام.
ئه‌وه‌ی که ڕوون و ئاشکرایه، به‌داخه‌وه دۆسیه‌ی سوریا به هه‌موو کێشه و گرفته‌کانیه‌وه بووه‌ته گرێ کوێره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان وڵاتانی ناوچه‌که و زیانی وه‌های لێ که‌وتووه‌ته‌وه که کاریگه‌رییه‌کانی له سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نکه‌ره – تاران یه‌ک له‌و نموونانه‌یه.
ده‌سته‌واژه‌ی جیاوازی بیرکردنه‌وه و تێڕوانینی دژ به یه‌کی هه‌ر یه‌ک له وڵاتانی ئێران و تورکیا سه‌باره‌ت به کێشه‌ی سوریا له ڕاستیدا به هه‌مان دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌م دوو وڵاته له ناوچه‌که خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت. به‌ڵام پرسیارێک دێته ئاراوه که ئایا هه‌موو دۆسیه‌ی هاوکارییه دوو قۆڵییه‌کان به‌م کێشه‌ی سوریاوه په‌یوه‌ندی هه‌بێت و به ته‌نیا باس له کێشه‌ی سوریا و کاریگه‌رییه‌کانی له سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان تاران و ئه‌نکه‌ره بکرێت؟ یان ده‌بێت بژارده‌یه‌کی دووه‌م هه‌بێت و به په‌راوێز خستنی ئه‌م دۆسیه‌یه، لانیکه‌م به شێوازێکی کاتی و دان به خۆدا گرتن و پشوودرێژی، ده‌رفه‌تی ئه‌وه بڕه‌خسێت که به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هاوبه‌ش و مێژووی په‌یوه‌ندییه‌کان، ستراتیژی گونجاو له نێوان ئه‌نکه‌ره و تاران په‌یره‌و بکرێت و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ش له ناو ببرێت که کێشه‌ی سوریا، کاریگه‌ری له سه‌ر به‌شه‌کانی دیکه‌ی په‌یوه‌ندی دوو وڵات دابنێت.
سه‌ردانه‌که‌ی داوود ئۆغلۆ بۆ تاران، به‌ده‌ر له‌وه‌ی که ئامانجی دیاریکراوی ئابوری له پشه‌ته‌وه بووه، له هه‌مان کاتیش‌دا پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که تاران و ئه‌نکه‌ره هێشتا هیوایان به بژارده‌ی دووه‌مه. به واتایه‌کی دیکه له‌م ڕوانگه‌وه، کێشه‌ی سوریا و چۆنیه‌تی کاریگه‌ریی له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات، پێویست به بیرکردنه‌وه‌یه‌کی دیکه ده‌کات. له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی که ئه‌م دوو وڵاته به نه‌خشه ڕێگایه‌کی هاوبه‌ش نه‌گه‌ن، هه‌ر وڵات ده‌توانێت به پێی پلانی تایبه‌ت به خۆی هه‌نگاو بنێت. به‌و هیوایه‌ی که به پێی دراوسێ بوونیان، په‌یوه‌ندییه‌کانیش به‌ره‌وپێشچوونی هه‌بێت و له ئاکامدا به چاره‌سه‌رێکی گونجاوی دۆسیه‌ی سوریا، دوو وڵات ڕۆڵی کاریگه‌ری خۆیان بسه‌لمێنن، ئه‌ڵبه‌ت ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی سوریا و گه‌یشتن به مافه ڕه‌واکانی ئه‌م خه‌ڵکه‌ی که به درێژایی ته‌مه‌نی 5 ساڵه‌ی قه‌یرانی وڵاته‌که‌یان، ڕووبه‌ڕووی تراژدیایه‌کی گه‌وره‌ی مرۆڤی بوونه‌ته‌وه.
ده‌فرایه‌تییه دوو قۆڵییه‌کان:
هاوبه‌شی فه‌رهه‌نگی و هه‌روه‌ها ده‌فرایه‌تی سنوری و گومرۆکی، سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ڕاستییه ده‌بێت که له که‌شی هێمن و سه‌قامگیردا ته‌نانه‌ت گه‌یشتن به ئاسۆی 30 ملیار دۆلاری ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کان ئه‌گه‌رێکی دوور نییه و ئه‌م دوو وڵاته به‌هێزه‌ی ناوچه‌که ده‌توانن به ڕێژه‌یه‌کی زیاتر له‌مه‌ش بیر بکه‌نه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، پێویسته ئه‌م ڕاستییه باس بکرێت که تورکیا هاوکات له گه‌ڵ کێشه و گرفته پێشووه‌کانی به تایبه‌ت له ئاستی ناوخۆییدا، ڕووبه‌ڕووی کێشه‌یه‌کی ده‌ره‌کی به ناوی گرژی و ئاڵۆزی له په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ وڵاتێکی گه‌وره و به‌هێزی وه‌ک ڕووسیا بووه‌ته‌وه و له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا ئێران ده‌توانێت ڕۆڵی نێوه‌ندگێڕێکی متمانه‌پێکراو بگێڕێت و تا ئاستێکی هه‌ره به‌رز، مۆسکۆ و ئه‌نکه‌ره لێک نزیک بکاته‌وه و سه‌باره‌ت به وڵاتی عێراقیش، هاوکاری هه‌ره جیدی له نێوان دوو وڵات به‌دی بکرێت. هه‌روه‌ها به هۆی ده‌سه‌ڵاتی باڵا و کاریگه‌ری به‌رچاوی ئێران له سوریا و له به‌رامبه‌ردا به هۆی کاریگه‌ری تورکیا له سه‌ر ئیئتلافی نه‌یارانی به‌شار ئه‌سه‌د، ده‌توانین به دانوستانه‌کانی ژنێڤ 4 گه‌شبین بین و به‌و ڕێکارانه بگه‌ین که داواکارییه‌کانی ئێران و تورکیا تا ئاستێکی هه‌ره به‌رز لێک نزیک بکرێنه‌وه. له به‌ر ئه‌وه‌ی که پاراستن و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران – ئه‌نکه‌ره ده‌توانێت به‌ستێنی ئه‌وه دابین بکات که له چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانی ناوچه‌که، ڕۆڵی ئێران و تورکیا کاریگه‌ر بێت نه‌ک وڵاتانی زلهێز و عه‌ره‌بستان.
له کۆتاییدا پێویسته به خاڵێکی په‌راوێزی هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ کۆنگره‌ی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا و ئێسحاق جه‌هانگیری جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران بده‌ین: له‌م کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا وه‌رگێڕه‌که‌ی تورکیا له ئاستێکی لاوازدا وته‌کانی ئۆغلۆی به زمانی فارسی وه‌رده‌گێڕا و ئه‌رکی وه‌رگێڕان که‌وته ئه‌ستۆی وه‌رگێڕه ئێرانییه‌که و له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌رگێڕه ئێرانییه‌که که پێشتر له سه‌ردانه‌که‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئێران بۆ تورکیا، وه‌رگێڕانێکی هه‌ڵه‌ی بوو به هۆی ڕه‌خنه و ده‌ستێوه‌ردانی نه‌ژاد، له ئاستێکی لاوازدا ده‌رکه‌وت و نه‌یتوانی ئه‌رکه‌کانی به جێ بێنێت. ئه‌م نموونه ساکاره پیشان ده‌دات که له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دوو وڵات، شاره‌زایان و وه‌رگێڕانی به توانا که زمانی تورکی و فارسی به باشی بزانن، بوونیان نییه. ئه‌م که‌م و کوڕییه له تورکیا زیاتر هه‌ستی پێ ده‌کرێت و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که زمان و وێژه‌ی تورکی سه‌رده‌می عوسمانییه‌کان له ژێر کاریگه‌ری زمان و وێژه‌ی فارسی‌دا بووه، جێی سه‌رسوڕمانه که وه‌رگێڕ و شاره‌زای زمانی فارسی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا نه‌بێت و پێویست به‌وه ده‌کات ئێران و تورکیا له‌م بواره‌دا و له هاوکاری و په‌یوه‌ندییه فه‌رهه‌نگییه‌کان و زمان و وێژه، ناسینه‌وه‌ی زیاتریان له یه‌کدی هه‌بێت.
ئیدریس سلێمانی