بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی الجدید ی لوبنان گرتەیەکی ڤیدیۆیی کۆبوونەوەی نێوان میشل عون سەرۆک کۆمار و حەسان دەیاب سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئەو وڵاتەی بڵاو کردەوە کە تێیدا سەرۆک کۆمار، سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ بە کەسێکی درۆزن ناو دەبات.
لەو گرتە ڤیدیۆییەدا دەیاب لە عون پرسیار دەکات کە “جەنابی سەرۆک پرسی پێکهێنانی کابینە بە کوێ گەیشتووە؟ سەرۆک کۆمار وەڵام دەداتەوە کە حکومەتی چی، ئەو درۆ دەکات، چەند درۆیەکی هەڵبەستووە، ئێستا ماوەیەکە دیار نییە، شانسی لوبنانییەکان ببینە، ئێستاش جووەتە تورکیا نازانم چی دەوێت”.