گرووپی تیرۆریستی داعش ڕایگەیاند کە تەقینەوەکانی پێنج شەممەی بەغدا لە ڕێگای ئەندامانی ئەم گرووپەوە کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرووپی تیرۆریستی داعش لە بەیاننامەیەکدا بە فەرمی بەرپرسیاریەتی تەقینەوەکانی نێو بازاڕێکی قەرەباڵغی شاری بەغدای خستە ئەستۆی خۆی.
ئەو تەقینەوانەش بە خوێناویترین تەقینەوەی تیرۆریستی لە سێ ساڵی ڕابردووی عێراق هەژمار دەکرێت.