بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژان ئیۆ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئەمڕۆ چوارشەممە وتی کە هیچ بەربەستێک بۆ دابەشکردنی ڤاکسێنی کۆرۆنای ڕووسیا لەو وڵاتەدا نییە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ڤاکسێنەکە لە تاقیکردنەوەکانی ئاژانسی دەرمانیی ئەورووپا دەربچێت، لە فەرەنسا دابەش دەکرێت.
ڤاکسێنی سپۆتنیک 7 ی ڕووسیا یەکەم ڤاکسێنی دژە کۆرۆنای جیهانە کە تا ئێستا لە 16 وڵات بە تایبەت کۆماری ئیسلامی ئێران پەسەند کراوە و ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهانیش بۆ کڕینی ئەو ڤاکسێنە لە گەڵ مۆسکۆ گرێبەستیان واژۆ کردووە./.