بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە 28 ی ئاداری 2022، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی چەن وڵاتێکی عەرەبی و ڕژێمی زایۆنیستیی ئیدانە کرد کە لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بەڕێوەچووە.
وەزیرانی دەرەوەی چوار وڵاتی عەرەبی میسر، ئیمارات، بەحرەین و مەغریب ڕۆژی یەک شەممە بەشداری کۆبوونەوەیەکیان کرد بە ئامادەبوونی یائیر لاپید وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ناوچەی داگیرکراوی نەقب بەڕێوەچوو.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوە وتی: هەر هەنگاوێک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی تیرۆریست و داگیرکاری قودس، خەنجەرێکە لە پشتەوەی گەلی فەڵەستین و خەڵاتێکە بۆ ڕژێمی منداڵکوژی ئیسرائیل لە بەردەوامی کوشتنی خەڵک و داگیرکردنی خاکەکەیان و ئەزموونە مێژووییەکانیش پیشان دەدات کە پرۆسەی سازشت و خیانەت لە گەلی فەڵەستین و ئامانجەکانی ئەوان هیچ ئەنجامێکی نابێت بەدەر لە شکست و سەرشۆڕی و خاکی فەڵەستین تەنیا بە خۆڕاگری گەلی ئەم وڵاتە و پاڵپشتی گەلان و وڵاتانی ئیسلامی ئازاد دەبێت.
خەتیب زادە وێڕای هۆشداریی سەبارەت بە هەر پیلانگێڕی و ئاژاوەگێڕییەکی زایۆنیستەکان لە ناوچەکە، جەختی لە سەر ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هاوکاری و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی پیلانی زایۆنیستی – ئەمریکی بۆ ناکۆکی خستنە ناو وڵاتانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا کردەوە./.