بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە 23 ی نیسان ڕایانگەیاند کە لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە باکوری ڕۆژئاوای واشنتن لانیکەم سێ کەس بریندار بوون.
کەناڵی cbs ڕایگەیاند کە تەقەکردنەکە لە نزیک زانکۆی ناوچەی کۆڵۆمبیا بووە و زانکۆکە لە ئێستادا داخراوە.
پۆلیسی واشنتن ڕایگەیاندووە کە بریندارەکان دوو پیاوی بەتەمەن و ژنێکی گەنج بوون. پۆلیس ئاماژەی بە دۆخی تەندرووستی ئەوان نەداوە./.