بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجامی ئەو توێژینەوە و ڕاپرسییە پیشان دەدات کە گەنجانی ئیسرائیلی کە نیوەی دانیشتووانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین پێک دێنن، سەبارەت بە داهاتووی ڕژێمی زایۆنیستی گەشبین نین و یەک لە سەر سێی ئەوان هەوڵی کۆچکردن و دۆزینەوەی شوێنی نوێ و هەلی کاری نوێ دەدەن.
ڕاپرسییەکە لە لایەن ناوەندی توێژینەوەیی فنێما ئەنجام دراوە و ئامانجەکەشی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کەمکردنەوەی کەلێن و کێشە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگای ڕژێمی کاتیی زایۆنیسی بووە.
ئەو ناوەندەش ئەنجامی توێژینەوەکەی ڕۆژی یەک شەممە بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە لە سەدا 33 ی گەنجانی ئیسرائیلی هەوڵی کۆچکردن دەدەن و لە سەدا 44 ی ئەوانیش هەست بەوە دەکەن کە هیچ داهاتوویەک بۆ ئەم ڕژێمە بوونی نییە.
پێشتریش توێژەران و نووسەران باسیان لە تیۆری هەڵوەشانەوەی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنیستییان دابوو و ڕایانگەیاندبوو کە قەیرانی ئابوری، هەلومەرجی ئەمنی و کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە هۆکارە ناوخۆییەکانی هەڵوەشانەوەی ڕژێمی زایۆنیستی دەبن./.