بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق عەلی مەحمود عەباس وەزیری بەرگری نوێی سوریا لە یەکەم بەسەرکردنەوەی مەیدانیی لە پاش دەستنیشانکردنی بۆ ئەم پۆستە، وتی کە سوریا بە هێزی سوپا و ووشیاریی سەرۆک کۆمارەکەی بە سەر پیلانگێڕیی تیرۆریستیدا سەرکەوتن بە دەست دێنێت.
ناوبراو وتی کە سوپا بە گیانفیدایی و مێژووی دێرینی خۆی لە پاراستنی وڵات و ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستان تا سەرکەوتنی کۆتایی بەردەوام دەبێت.
وەزیری بەرگری سوریا بە فەرمانی بەشار ئەسەد یەکێک لە دامەزراوە سەربازییەکانی ئەم وڵاتەی بەسەرکردەوە./.