بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە فەڵەستینییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند کە شاندێک لە بزوتنەوەی حەماس بە مەبەستی وتووێژ لە گەڵ بەرپرسانی ڕووسیا سەردانی ئەم وڵاتەی کردووە.
موسا مەرزوق، فەتحی حەماد و حوسام بەدران ئەندامانی شاندەکەی بزوتنەوەی حەماسن.
ئەو شاندە لە گەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا کۆدەبنەوە. بڕیارە شاندەکەی حەماس سەبارەت بە دۆخی قودس، گۆڕانکارییە مەیدانییەکانی فەڵەستین و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە گەڵ بەرپرسانی ڕووسیا وتووێژ بکات.
شاندەکەی حەماس لە کاتێکدا سەردانی ڕووسیای کردووە کە پەیوەندییەکانی ئەم وڵاتە و ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی بە هۆی شەڕی ئۆکرانیاوە ئاڵۆز بووە./.