بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماریا زاخاروا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا شەوی چوارشەممە هۆشداریی دایە وڵاتانی سوید و فینلەندا کە نابێت ببنە ئەندامی ڕێکخراوی سەربازیی ناتۆ.
ناوبراو وتی کە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە لە ناتۆ دەبێتە هۆی ئەوەی کە ببنە شوێنی ڕوبەڕوبونەوەی ناتۆ و ڕووسیا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئەگەر سوید و فینلەندا ببنە ئەندامی ناتۆ، دەبنە شوێنێک بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ناتۆ و ڕووسیا و کاریگەری زۆری لە سەر پەیوەندییەکانی ئێمە و ئەو دوو وڵاتە دەبێت.
زاخاروا وتی کە خەڵکی سوید و فینلەندا نایانەوێت وڵاتەکانیان ببێتە ئەندامی ناتۆ./.