بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حەنون بەڕێوەبەری کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵە خۆراکییەکان سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباح ی ڕاگەیاند کە بڕی گەنمی کڕدراو لە جوتیاران لە وەرزی ئێستا گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 700 هەزار تەن.
ناوبراو وتی کە هێشتا گەنمی پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی، کەرکوک و نەینەوا بە تەواوی نەکڕدراوە و ڕۆژانە نزیکەی 7.5 هەزار تەن گەنم لە جوتیاران دەڕدرێت.
حەنون وتی کە بە پێی خەمڵاندنەکان، بڕی گەنمی بەرهەمهێنراوی ئەمساڵ یەک ملیۆن و 900 هەزار تەن دەبێت.
وتیشی کە لە گەڵ هەر دوو وڵاتی ئەمریکا و ئۆسترالیا چەندین گرێبەست بۆ هاوردەکردنی یەک ملیۆن و 500 هەزار تەن گەنم واژۆ دەکرێت.
وەبەرهێنانی گەنمی عێراق لە ساڵی 2021 گەیشتە 4 ملیۆن و 234 هەزار تەن کە پیشاندەری دابەزینی لە سەدا 32 بەراورد بە وەبەرهێنانی 6 ملیۆن و 238 هەزار تەنیی ساڵی 2020 بووە.
عێراق لە ساڵانی 2019 و 2020 لە بواری گەنمدا پێویستی بە هاوردە لە وڵاتانی دەرەوە نەبووە./.