بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەستەی ئاماری تورکیا ڕایگەیاند کە عێراق سێهەم هاوردەکاری گەورەی کاڵای ئەم وڵاتە لە مانگی ئابی 2022 بووە.
هەناردەی تورکیا لە مانگی ئاب بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 13.1 بەرزبوونەوەی هەبووە و گەیشتە 21 ملیار و 337 ملیۆن دۆلار.
عێراق لە مانگی ئاب بە بڕی یەک ملیار و 258 ملیۆن دۆلار کاڵای تورکیای هاوردە کردووە و لە پلەی سێهەمی وڵاتانی هاوردەکاری کاڵای تورکیادا ناوی هاتووە.
عێراق هەروەها بە هاوردەی 8 ملیار و 609 ملیۆن دۆلار کاڵای تورکیا لە مانگی کانوونی دووەم تا ئابی 2022، لە هەشت مانگی ئەمساڵ پلەی سێهەمی وڵاتانی هاوردەکاری کاڵای تورکیای هەبووە./.