بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شا عەباسی سەفەوی بە هۆی بیرۆکەی گەشە و پێشکەوتنی ئێرانی ئەو سەردەمە، سەرەتا بیری لە گۆڕانکاری لە ڕێگاوبانەکان و درووستکردنی کاروانسەراکان کردەوە، کاروانسەراکان بۆ مانەوە و نیشتەجێبوونی گەشتیارانی بیانی و خەڵکی ناوخۆیی بووە.
لە سەردەمی شا عەباسی سەفەوی بۆ ڕاکێشانی گەشتیار و پەرەپێدانی گەشتیاری 999 کاروانسەرا لە ناوخۆ و دەرەوەی شارەکان درووست کرا.
بوونی ئێران لە سەر ڕێگای ئاورێشم باشترین دەرفەتی گەشتوگوزار و سەردانیکردنی گەشتیاران و سیاسەتمەداران بۆ ئێران بە بیانووی بازرگانی و گەشتکردن بووە. بەم هۆیەوە شا عەباس بۆ گەشەی ئابوریی وڵات لە یەکەم هەنگاودا بیرۆکەی درووستکردنی کاروانسەراکانی خستە بواری جێبەجێکردنەوە.
زۆربەی گەشتیارە بیانییەکانی ئەو سەردەمە لە نووسراوەکانی خۆیان ئاماژەیان بەم تایبەتمەندییەی ئێران داوە. بۆ نموونە، مەکسیم سیرۆ شارەزای بیناسازی لە وڵاتی فەرەنسا لەو سەردەمەدا و لە کتێبەکەی خۆیدا ئاماژەی بە جۆرەکانی کاروانسەرا لە ئێران داوە.
لەو سەردەمەدا کاروانسەراکان باشترین شوێنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە خەڵک و گەشتیاران و بازرگانان لە کاتی سەردانەکانیان بۆ شارە جیاجیاکانی ئێران بووە.
کاروانسەراکانی ئەو سەردەمەی ئێران سێ بەش بوون: یەکەم، ئەوانەی کە لە ناوچە کوێستانییەکاندا بوون و بە تەواوی سەرپۆشراو بوون. دووەم، ئەوانەی کە لە کەناراوەکانی کەنداوی فارس درووست کران. سێهەم، ئەوانەی کە لە ناوچەکانی ناوەڕاستی ئێران بوون و زۆربەیان حەوشەی گەورەیان هەبووە.
پاش هاتنی ئیسلام بۆ ئێران لە تەنیشت کاروانسەراکان مزگەوتیش درووست دەکرا، ئەمەش زیاتر لە سەردەمی سەلجوقییەکان بینراوە.
کاروانسەراکان وەک کارێکی خێرخوازیی ئەو سەردەمە بووە. زۆربەی کاروانسەراکان لە لایەن کەسانی خێرخواز، یان بنەماڵەی شا و کەسانی پەیوەندیدارەوە درووست کراون. لە زۆربەی کاروانسەراکانی ئەو سەردەمەی ئێران بیری ئاویش لێدەدرا تا خەڵک بە گشتی کەڵکی لێ وەربگرن.
ئەگەرچی تاران لە سەردەمی سەفەوییەکان گوندێکی بچووکی نزیک شاری ڕەی بووە بەڵام پشکی لە درووستکردنی کاروانسەراکاندا هەبووە. تارانی ئەو سەردەمە لە ڕووی گەشتیارییەوە پێگەیەکی نەبووە بەڵام لە نەخشەکانی کۆندا دەرکەوتووە کە 16 کاروانسەرا لە تاران و نزیک گەڕەکی عودجاڵان بوونی هەبووە.
مێژووی درووستکردنی کاروانسەراکانی تاران بۆ سەردەمی سەفەوییەکان دەگەڕێتەوە کە بەرە بەرە ژمارەیان زیادی کردووە. کاروانسەرایەک هەبووە بە ناوی کاروانسەرای حاجییەکان کە تایبەت بەو کەسانە بووە سەردانی مەککەی پیرۆزیان دەکرد.
لە گرنگترین کاروانسەراکانی پایتەخت دەبێت ئاماژە بە کاروانسەرای خانات بدەین کە لە سەردەمی خۆیدا یەکێک لە کەم وێنەترین شوێنە گەشتیارییەکان بووە. ئەم کاروانسەرایە لە کۆتایی سەردەمی ناسرەدین شا، ساڵی 1300 ی کۆچی مانگی، لە باکوری گۆڕەپانی شوش و باشوری چوارڕیانی مەولەوی، لە سەر ڕێگای مەزاری حەزرەتی عەبدولعەزیم، درووست کراوە. سەرەتا کاروانسەراکە لە دەرەوەی شار بووە بەڵام دواتر بووەتە بەشێک لە شاری تاران./.