بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گەورەترین مانگرتنەکان لە پیشەسازییەکانی بەریتانیا لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوو بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەو وڵاتە بە کردەوە بگاتە بنبەست و چالاکییە ئابورییەکانی تێدا ڕابگیرێت. کرێکارانی کەرتی خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە بەریتانیا بە هۆی داڕمانی ستانداردەکانی ژیان و بەرزبوونەوەی بەرچاوی ڕێژەی هەڵئاوسان لە ماوەی چەندین هەفتەی ڕابردوو بەردەوام مانیان گرتووە.
زۆربەی ڕۆژەکانی مانگی ڕابردوو و ئەم مانگەش کرێکاران و فەرمانبەرانی هێڵەکانی شەمەندەفەر لە مانگرتندا بوون و دەستیان لە کار کێشایەوە و ئەمەش لە میانەی پشووەکانی سەری ساڵی نوێ کێشەی بۆ خەڵکی بەریتانیا درووست کرد.
بڕیارە لە مانگی شوبات بەریتانیا کۆمەڵە مانگرتنێکی دیکە بە خۆوە ببینێت، لە بەر ئەوەی کە دانوستانی نێوان سەندیکاکان و نوێنەرانی حکومەت ئەنجامێکی نەبووە.
لە مانگی کانوونی یەکەم و هەروەها لە کانوونی دووەم فەرمانبەرانی کەرتی پۆستە و گەیاندن و هەروەها کەرتی تەندرووستی دەستیان لە کار کێشایەوە. مامۆستایان و فەرمانبەرانی حکومی لە هێزەکانی پاسەوانی سنوریش بە هەمان شێوە چوونە بەرەی مانگرتنەکانەوە.
سەرەڕای ئەم دۆخە، حکومەتی بەریتانیا داوای مانگرتووانی جێبەجێ نەکردووە و ڕایگەیاندووە کە بەرزکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەت بە هۆی هەڵئاواسانەوە دەبێتە هۆی ئەوەی کە 50 ملیار پۆند تێچووەکانی حکومەت زیاتر ببێت.
ڕێژەی هەڵئاوسانی بەریتانیا لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو گەیشتە بەرزترین ڕێژەی 41 ساڵی ڕابردوو./.