بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناوەندی نیشتمانیی ئامار و زانیارییەکانی عۆمان ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی هەناردەی دووبارەی ئەم وڵاتە تا کۆتایی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو 2 ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری تێپەڕ کردووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕێژەی هاوردە لە 10 مانگەی یەکەمی ساڵی 2022 زیاتر لە 32 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بووە کە بەم پێیەش زیادەی بازرگانی لە ماوەی هاوشێوە گەیشتووەتە 22 ملیار و 8 ملیۆن دۆلار.
هەروەها ڕێژەی هەناردەی عۆمان لە نەوت و گاز نزیکەی 36 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بووە. هەناردەی نانەوتیی ئەم وڵاتەش گەیشتووەتە ڕێژەیەکی بەرچاو و تا کۆتایی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 15 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار بووە.
بە پێی ئەم ئامارەش، چین تا کۆتایی تشرینی یەکەمی 2022 بە 19 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار یەکەم هاوردەکار لە عۆمان بووە کە زۆربەشی نەوت بووە. هیندستان بە 4 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار، کۆریای باشور بە 3 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار، ژاپۆن بە 3 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار و ئەمریکا بە یەک ملیار و 900 ملیۆن دۆلار لە پلەکانی دواتردان.
شایانی ئاماژەیە کە لە ساڵی 2021 ترازی بازرگانی عۆمان 11 ملیار و 900 ملیار دۆلار بووە. ڕێژەی هەناردەی عۆمان لەم ساڵەدا 39 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار بووە. هەروەها هەناردەی دووبارە 3 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار و هاوردەش نزیکەی 30 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار بووە.
لە پلانی گەشەی عۆمان، کەرتی بازرگانی گرنگییەکی زۆری هەیە، لە بەر ئەوەی کە ئەم وڵاتە بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە نەخشەی بازرگانیی جیهانی و پاڵپشتی لە هەناردە بۆ بازاڕەکانی دەرەوە، تێڕوانینی جیدیی پەیرەو کردووە./.