بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاڵنگان له گونده‌کانی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ له کامێران یه‌ک له جه‌مسه‌ره به‌هێزه‌کانی گه‌شتیاری کوردستانه که له ئه‌گه‌ری پلان و به‌رنامه‌ی گونجاو به‌ستێنی ئه‌وه‌ی هه‌یه که وه‌ک شوێنێکی به‌ناوبانگی جیهانی به کۆمه‌ڵ گه‌شتیاران به‌ره‌و ئامێزی خۆی ڕاکێشێت.
ئه‌م گونده که له زنجیره چیاکانی زاگرۆس هه‌ڵکه‌وتووه، ده‌که‌وێته 50 کیلۆمه‌تری ڕۆژئاوای کامێران و له ده‌ربه‌ندی ته‌نگیوه‌ر به ڕووبارێک هه‌ر به‌م ناوه، ئه‌م گونده‌ی به دوو به‌ش کردووه. ئه‌گه‌ر له کامێران به‌ره‌و ئه‌م گونده به‌ڕێکه‌ون، چه‌ندین گوندی دیکه به چاو ده‌بینن که هه‌ر یه‌ک تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه و له بواری گه‌شتیاریدا خاوه‌ن توانا و پێگه‌ی خۆیانن. ماویان، گه‌شکی، گازرخانی، بزوه‌ش، کاشته‌ر و وێزیده‌ر له‌و گوندانه‌ن که له سه‌ر ڕێگای پاڵنگان ڕاکێشیگه‌لی گه‌شتیارییان سرنجی هه‌ر که‌سێک بۆ لای خۆی ڕاده‌کێشێت.
سرووشتێکی جوان
ڕاکێشیگه‌لی سرووشتی ئه‌م گونده ئه‌وه‌نده به‌هێزه که زۆربه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی که ڕوو له پاڵنگان ده‌که‌ن به‌شێکی زۆری ڕێگاکه به پیاسه تێپه‌ڕ ده‌که‌ن و سرنجی ئه‌و سرووشته جوانه و پرۆژه گه‌وره‌که‌ی به‌خێوکردنی ماسی ده‌ده‌ن که له ڕووی ئابورییه‌وه ده‌سکه‌وتی زۆری بۆ دانیشتووانه‌که‌ی هه‌بووه. له هه‌مان ده‌سپێکی سه‌ردانی گه‌شتیاران بۆ پاڵنگان، دارستان، زه‌وییه کشتووکاڵییه‌کان و سرووشتی جوان وای کردووه که هه‌ست به‌وه بکه‌ن له ماسۆله‌ی کوردستان و به‌هه‌شته شاراوه‌که‌دان. کاتێک که ده‌گه‌یته ناو گوندی پاڵنگان به دیتنی بینا و خانووه به‌ردینه‌کانی، هێز و تێکۆشه‌ریی دانیشتووانه‌که‌ی بۆمان ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌و گونده‌ی که له نێو شاخه‌که‌دا به خانووه سرنجڕاکێشه‌کانیه‌وه ناسراو به وشکه‌چنی هه‌ستێکی دیکه‌مان پێ ده‌به‌خشێت. شێوازی بیناسازی له پاڵنگان به جۆرێکه که خانووه‌کان پێکه‌وه به‌سراونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش دیمه‌نێکی جوانی پێی به‌خشیوه. کاتێک که به‌ره‌و به‌شی سه‌رووی پاڵنگان به‌ڕێ ده‌که‌ویت ئه‌وه‌ت بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه که له ڕاستیدا ئه‌م گونده جوانه و خه‌ڵکه تێکۆشه‌ره‌که‌ی شایانی ئه‌و نازناوه‌ن که پێیان به‌خشراوه. جه‌مسه‌ری گه‌شتیاری پارێزگای کوردستان. هه‌ر چه‌نده که به هۆی نه‌بوونی پلانی پێویست به به‌هه‌شته شاراوه‌که‌ی ئێرانیش ناسراوه.
توانای گه‌شتیاری
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سرووشتی و گه‌شتیاری ئه‌م گونده هاوڕێ له گه‌ڵ کەلتور و بیر و بڕوای خه‌ڵکه‌که‌ی، توانایه‌کی به‌هێزی گه‌شتیارییه که پێویست ده‌کات به‌رپرسانی گه‌شتیاری پارێزگای کوردستان له زووترین کاتدا به پلان و به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن و له پێناو گه‌شه‌ی ئابوری ناوچه‌که‌دا به‌و ئاسته‌ی ببه‌ن که شایانیه‌تی. ڕووبه‌رێکی به‌رفراوان له باخ، ڕووباره پڕ ئاوه‌کان، دارستانی جوان و ناوچه‌یه‌کی شاخاوی له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ن که خوای گه‌وره به پاڵنگانی به‌خشیوه. ڕووباری ته‌نگیوه‌ر که له نێو گوندی پاڵنگان تێپه‌ڕ ده‌بێت له مه‌ودای 120 مه‌تری ڕۆژئاوای ئه‌م گونده ده‌که‌وێته نێو ڕووباری گه‌وره و پڕ ئاوی سیروان. پاڵنگان زیاتر له 20 کانیاوی هه‌یه که له نێو باخه‌کان و له ده‌ربه‌ندی ته‌نگیوه‌ردان و ئاوی ساردی ئه‌وان ده‌چێته ڕووباری ته‌نگیوه‌ر. ڕێژه‌ی دانیشتووانه‌که‌ی پاڵنگان زیاتر له هه‌زار که‌سه که به زاراوه‌ی هه‌ورامی قسه ده‌که‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که پاڵنگان که‌وتووه‌ته ناوچه‌یه‌کی شاخاوی، به‌ڵام به هۆی قیرتاوبوون و گونجاوبوونی ڕێگاکه‌ی له هه‌ر چوار وه‌رزه‌که‌ی ساڵ ده‌رفه‌تی سه‌ردانیکردنی ئه‌م گونده هه‌یه. ئه‌ڵبه‌ت هه‌بوونی پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی به‌خێوکردنی ماسی پاڵنگان بووته هۆکاری ئه‌وه‌ی که گه‌شتیاران به ده‌ر له خوارده‌مه‌نییه‌کانی تایبه‌تی ئه‌م گونده، خواردنی ماسیش به‌کار بێنن که له لایه‌ن پزیشکانه‌وه قازانجه‌کانی بۆ ته‌ندرووستی مرۆڤ ڕوون کراوه‌ته‌وه.
که‌ڵک وه‌رگرتن له سه‌رچاوه ئاوییه‌کان
کانیاوه‌کانی ئاوی کانزایی که له مه‌ودای 700 تا 800 مه‌تری باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی پاڵنگاندان، دابینکه‌ری به‌شێکی زۆری ئاوی ڕووباری ته‌نگیوه‌رن، له به‌ر ئه‌وه‌ی که له ڕووی زانستییه‌وه سه‌لمێندراوه و له تاقیگه‌کانه‌وه ده‌رکه‌وتووه که ئاوی کانیاوه‌کان چه‌نده به‌سووده، هه‌ر بۆیه که گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی به‌خێوکردنی ماسی له‌م گونده‌دا جێبه‌جێ کراوه و به‌ستێنی گه‌شه‌ی هه‌مه‌لایه‌نی ڕه‌خساندووه.
پێش له جێبه‌جێ کردنی ئه‌و پرۆژه‌یه، پاڵنگان گوندێکی نه‌ناسراو بوو و به ته‌نیا به هۆی بوێری و ئازایه‌تی خه‌ڵکه‌که‌ی له ناوچه‌که ده‌ناسرا و که‌متر له لایه‌ن به‌رپرسان و گه‌شتیارانه‌وه بایه‌خی پێ ده‌درا، به‌ڵام له ساڵی 1997 به جێبه‌جی کردنی ئه‌م پرۆژه‌یه، به‌ستێنی گه‌شه‌ی به‌رده‌وام له‌م گونده‌دا دابین کراوه، به ده‌ر له‌مه‌ش کێشه‌ی بێ‌کاری له‌م گونده‌دا به ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو چاره‌سه‌ر کراوه و ئابوری خه‌ڵکه‌که‌ی به‌هێزتر بووه.
توانای وه‌به‌رهێنانی پرۆژه‌که، ساڵانه زیاتر له 600 ته‌ن ماسییه که هه‌ندێک کات بۆ زیاتر له هه‌زار ته‌ن به‌رزتر ده‌بێته‌وه، ئه‌م پرۆژه‌یه به سه‌ر 51 به‌ش دابه‌ش کراوه که هه‌لی کاری بۆ ڕێژه‌یه‌کی زۆر له دانیشتووانی پاڵنگان دۆزیوه‌ته‌وه و ڕێگری کردووه له کۆچی ئه‌وان به‌ره‌و شاره‌کان. له لایه‌کی دیکه‌وه خاوه‌ن باخه‌کانی ته‌نیشت ڕووباری ته‌نگیوه‌ر، که‌بابخانه‌ی تایبه‌تیان دامه‌زراندووه و ماسی بر‌ژاو پێشکه‌ش به‌و گه‌شتیارانه ده‌که‌ن که ڕوویان له گونده‌که‌یان کردووه و داهاتی ئه‌مه‌ش له به‌هێزتربوونی ئابوری پاڵنگان و چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌ی بێ‌کاری ڕۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بووه.
ڕاکێشیگه‌لی مێژوویی
ئه‌م ده‌ڤه‌ره له ناوچه‌که گرنگه‌کانی کوردستان له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی سه‌لجوقی بووه و هه‌بوونی قه‌ڵای پاڵنگان له نزیک گونده‌که و له سه‌ر شاخه‌که سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ڕاستییه ده‌بێت. ئه‌م قه‌ڵایه له مه‌ودای 800 مه‌تری باشوری ڕۆژهه‌ڵااتی گونده‌که‌یه که ئاسه‌واره‌کانی وه‌ک ژووره‌کان، ئاورخانه‌کان و پرده کۆنه‌کانی هه‌ر ئێستاش ماونه‌ته‌وه. ئه‌و ئاسه‌واره مێژوویانه‌ی که له‌م قه‌ڵایه دۆزراونه‌ته‌وه، پیشان ده‌ده‌ن که پێشینه‌ی مێژوویی پاڵنگان بۆ سه‌رده‌مانی کۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه. له پاڵنگان گۆڕستانێکی کۆن هه‌یه که چه‌ندین به‌رده‌نووسی به خه‌تی کوفی تێدایه و مێژووه‌که‌شی بۆ سه‌ده‌ی شه‌شه‌م و حه‌وته‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌ڵبه‌ت به پێی ئاسه‌واری مزگه‌وت و خانووه کۆن و مێژووییه‌کان، پێ ده‌چێت که بنه‌ڕه‌تی ئه‌م گونده بۆ سه‌رده‌می سامانییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌رهه‌مه‌کانی پاڵنگان
به هۆی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی ئه‌م گونده به ئیش و کاری ئاژه‌ڵداری، باخه‌وانی و کشتووکاڵییه‌وه سه‌رقاڵن، گه‌نم، جۆ و چه‌شنه جۆربه‌جۆره‌کانی میوه له به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م گونده‌ن. پیشه‌سازی ده‌ستی له‌م گونده‌دا به‌هێزه و به‌رهه‌مه‌کانیان وه‌ک کڵاش نازناوی به‌رزی هه‌یه. له وه‌رزی به‌هار که خه‌ڵکی گونده‌که به‌ره‌و به‌رزاییه‌کان و شاخه‌کان کۆچ ده‌که‌ن و وه‌ک کۆچه‌ره‌کان درێژه به چالاکی ئاژه‌ڵداری ده‌ده‌ن، چه‌ندین ڕێ و ڕه‌سمی کۆن به ناوی “گریان”، “چه‌پڵه” و “سیاچه‌مانه” به‌ڕێوه ده‌چێت و له‌و وه‌رزه‌شدا ڕێژه‌یه‌کی زۆر له گه‌شتیاران ڕاکێشی پاڵنگان ده‌کات. چه‌ندین ڕێ و ڕه‌سمی ئائینی، زه‌ماوه‌ند، شه‌وی یه‌لدا و نه‌ورۆز تایبه‌تمه‌ندی دیکه‌یان به‌م گونده به‌خشیوه. پاڵنگان له ڕیزی ئه‌و حه‌وت گونده‌ی پارێزگای کوردستاندایه که له به‌ر نه‌بوونی هیچ گۆڕانکارییه‌ک له ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌که‌یدا، بووه‌ته گوندێکی گه‌شتیاری و له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری پارێزگای کوردستان وه‌ک ئاسه‌وارێکی نیشتمانی له سه‌ر ئاستی گشتی وڵات به فه‌رمی ناوه‌که‌ی تۆمار کراوه./.