عەلیرەزا بەیرانوەند گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئێران و یانەی تراکتۆر وەک باشترین یاریزانی ئاسیا هەڵبژێردرا. ئەلدۆساری و ئەلبرکان یاریزانانی سعودیە دوو ڕکابەری بەیرانوەند بوون بۆ بردنەوەی ئەم خەڵاتە.

ئەلدۆساری کاپتنی یانەی هیلال بوو و لە ساڵانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٥دا خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیای بەدەستهێنا.

بەیرانوەند دوای ٢٢ ساڵ بۆ ئێران ئەم خەڵاتەی بەدەستهێنا. عەزیزی، دائی، مەهداڤیکیا و کەریمی ئەو یاریزانانە بوون کە پێشتر ئەم خەڵاتەیان بەدەستهێناوە.  بەیرانوەند یەکەم گۆڵپارێزە کە ئەم نازناوە لە خەڵاتە نوێیەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیادا بەدەستبهێنێت.

دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە، گۆڵپارێزە تەمەن ٣٤ ساڵەکەی ئێران وتی: هەست بە دڵخۆشی و شانازی دەکەم، ئەم شەرەفە هی گەلی ئێرانە، لەبەرکردنی درێسی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کە میراتی گەورەکانی تۆپی پێی ئاسیایە، پڕم دەکات لە سۆز، هیوادارم ئەم خەڵاتە ببێتە هۆی دڵخۆشی بۆ دڵی خەڵکی وڵاتەکەم.