جام کوردی - وتەبێژی هێزەکانی حکوومەتی سەنعا، یەحیا سەریع، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە هێرشەکانی سعودی بۆ سەر یەمەن لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٨ هێرشی ئاسمانی و مووشەکییان پێکهێناوە.

سەریع لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتی: «فڕۆکەوانیی سعودی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٨ هێرشی ئاسمانی و مووشەکیی ئەنجام داوە»، و ڕونی کردەوە کە هێرشەکان شوێنە مەدەنییەکانی لە صنعاء و پارێزگاکانی حودەیدە، تەعز، لەحەج، سەعدە، مأریب و جۆفیان کردووەتە ئامانج.

ئەو زیادیکرد کە فڕۆکەکانی جۆری «F-15» و «تایفۆن» لە بنکەکانی خەمیس میشیت و تائیفەوە هەستاون، هاوکات پەلامارە مووشەکییەکانیش لە جیزانەوە جێبەجێ کراون. ناوبراو جەختی کردەوە کە هێرشەکان بوونەتە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی مەدەنی، لەوانەش ژنان و منداڵان.

سەریع ئاماژەی بەوەش کرد کە کۆی گشتیی هێرشە ئاسمانی و مووشەکییەکانی سعودی لە سەرەتای پەرەسەندنی ململانێکانەوە گەیشتووەتە ٥٤٢٩ پەلامار.