بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، داریوش سادقی، سەرپەرشتیاری گومرگی پارێزگا و بەڕێوەبەری گشتی گومرگی کرماشان، ئەو هەواڵەی ڕاگەیاند و وتی: "بە دابین کردنی ژێرخانی پێویست و هەماهەنگیی دەزگاکانی جێبەجێکردن، هەموو ڕێکخستنە پێویستەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری 24 کاتژمێری لە سنووری خوسرەویدا، دابین کراوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: بەمەبەستی ئاسانکاری و خێراکردنی دەرچوونی کاڵای هەناردەکردن، سێ هێڵی تایبەت لە گومرگەکان دروستکراون بۆ زیادکردنی توانای کارکردن و ئاسانکاری بۆ ڕێکارە گومرگییەکان و جووڵەی بارهەڵگرەکانی هەناردەکردن.
سادقی بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستی پەرەپێدانی ژێرخانی سنوورەکان وتی: تەرخانکردنی هێڵێکی جیاواز بۆ تێپەڕاندنی کاڵای ترانزێت، پێویستییەکی گرنگی ئەم سنوورەیە بۆ ئاسانکاری ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا: چالاکی 24 کاتژمێری سنووری خوسرەوی هاوتەریب لەگەڵ جەختکردنەوەکانی پارێزگاری کرماشان و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا بەرپرسەکان دەست پێدەکات و مامەڵەی سەرجەم دەزگاکانی جێبەجێکردن و خزمەتگوزاری بۆ جێبەجێکردنی گونجاوی ئەم پلانە زۆر پێویستە.
هەر لەم پێوەندییەدا، سەردار کیسات سێپێهری، فەرماندەی پاسەوانی سنووری پارێزگای کرماشان، هەروەها لە سەردانەکەی بۆ بنکە و یەکەکانی سنووری، جەختی لە ئامادەیی و هەوڵی 24 کاتژمێری پاسەوانی سنوورەکان بۆ پاراستنی سنوورەکانی وڵات کردەوە.
ناوبراو خزمەتکردن لە ناوچە سنوورییەکان و ناوچە سەختەکاندا وەکوو عیبادەتێکی گەورە و شەرەفێکی بەنرخی زانی، داواشی لە کارمەندانی پاسەوانی سنوور کرد هەموو هەوڵەکانیان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورەکان تەرخان بکەن.