بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی ئەمریکیی ئەکسیۆس ڕایگەیاندووە کە 13 ئەندامی دیمۆکراتی کۆنگرێس داوایان لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کردووە کە وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین بە فەرمی بناسێت.
ئەو کەسانە جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەم کاتە کارەساتبارەی ئێستا، پێویستی بەپەلەی دانپێدادانی مافی چارەی خۆنووسینی فەڵەستینییەکان پیشان دەدات.
ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس لە پەیامەکەیاندا ڕوونیانکردووەتەوە کە بەردەوامبوون لە چاوپۆشیکردن لە مافەکانی گەلی فەڵەستین، دەرفەتەکانی گەیشتن بە ئاشتییەکی دادپەروەر و هەمیشەیی تێکدەدات./.