بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوێنێ وتەبێژی سوپای داگیرکەری ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە بەرگری ئاسمانیی ئەو ڕژێمە مووشەکێکی یەمەنی خستووەتەخوارەوە. لە ئەنجامی هەڵدانی مووشەکەکە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەی قودس چالاک کرا و گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بن گوریۆن ڕاگیرا. لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی یەمەن، ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بن گوریۆن نزیک بووەتەوە و ئەو گەشتانەی سنووردار بووە.

ئەم هێرشە مووشەکییە چەندین ڕەهەندی ئەمنی و ستراتیژی و مەعنەویی هەیە. ئەم هێرشە نەک هەر نیگەرانییەکانی زیاتر کرد؛ هەروەها بووە هۆی ئەوەی کە ڕێم ڕادۆڤان وەزیری گەشەپێدانی ئەڵمانیا کە گەشتێکی بۆ ئیسرائیل کردبوو، تەواوی شەوەکەی لە پەناگەیەکدا بەسەر ببات؛ بەو مانایەی کە ڕژێمی ئیسرائیل بۆ دانیشتووان و ئەوانەی گەشتی بۆ دەکەن سەلامەت نییە.

کێشەی سەرەکی بەردەم سەرکردە سیاسی و سەربازی و هەواڵگرییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەتوانین لە ٥ خاڵدا کورت بکەینەوە:

١ - بەردەوامی هێرشەکانی دامەزراوەی سەربازیی یەمەن لە قوڵایی ناوچە داگیرکراوەکان. ئەم هێرشانە لانیکەم ڕۆژانە ئەنجام دەدرێن.

٢ - پەرەسەندنی مووشەک و توانای وێرانکردنی بەربڵاو و مەترسییە مرۆیی و ئابوری و دەروونییەکانیان. مووشەکەکانی یەمەن لە مووشەکی بالیستیکەوە پەرەیان پێدراوە بۆ مووشەکی هایپەرسۆنیک کە سەری تەقینەوەی شکاوی هەیە.

٣ - شکستی هەموو سیستمە بەرگرییەکانی ئیسرائیل لە ڕێگریکردن لە زۆربەی ئەو مووشەکانەی لە یەمەنەوە ئاراستە دەکرێن. بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل شکستی هێناوە لە ڕێگریکردن لە گەیشتن بەو مووشەکانە بۆ ئامانجەکانیان.

٤ - شکستی هێرشەکانی زایۆنیستەکان بە فڕۆکە شەڕکەرە پێشکەوتووەکانی ئەمریکا لەوانەش  F-16، F-15 و F-35 فڕۆکەی دزێو لە گەیشتن بە ئامانجەکانیان لە وەستاندنی هێرشە مووشەکییەکانی یەمەن و ترساندنی سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی یەمەندایە. ئەوان پێداگرن لەسەر هەڵوێستی خۆیان لە درێژەدان بە هێرشە مووشەکییەکان وەک هاوسۆزی لە گەڵ خەڵکی غەززە.

٥ - شکستی گەورەی دەزگای سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنیستی لە دزەکردنە ناو بەرەی یەمەن و وەرگرتنی بەکرێگیراو بۆ تیرۆرکردنی سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی یەمەن، پرسێکە کە خۆڕاگریی بەرەی یەمەن و وریایی نیشتمانیی ئەو گەلە پیشان دەدات.

مووشەکی یەمەن کە لەم دواییانەدا ئاراستەی یافای داگیرکراو کرا و وێرانکارییەکی بێ وێنەی لێکەوتەوە، مووشەکێکی درووستکراوی ناوخۆییە. ترەمپ دانی بەوەدانا کە مووشەکەکانی یەمەن لە ناوخۆدا بەرهەم دەهێنرێن و ئەم دانپێدانانە جێگای شانازییە بۆ یەمەنییەکان و هەموو عەرەب و موسڵمانان.

شارەزایانی سەربازیی زایۆنیست لە چاوپێکەوتنە تەلەفزیۆنییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە مووشەکی هایپەرسۆنیک و مووشەکەکانی تەیارکراو بە سەری جەنگی دابەشکراو تەکنەلۆژیایەکی سەربازی زۆر پێشکەوتوون. ئەم مووشەکانە دەتوانن پێش ئەوەی بگەنە سەر زەوی چەندین مووشەک هەڵبدەن، بەم شێوەیەش توانای ئەوەیان هەیە چەند ئامانجێک بپێکن. هەروەها ئەمەش وا دەکات کە ڕێگریکردن لەم مووشەکانە زۆر قورس بێت.

ڕژێمی زایۆنیستی بە نائومێدیەوە هەوڵ دەدات خەسارەکانی ماددی و مرۆیی خۆی ئاشکرا نەکات بۆ ئەوەی کاریگەرییە وێرانکەرەکانی لەسەر بیروڕای گشتی ئیسرائیل کەم بکاتەوە. ئەمەش لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەدا بە ڕوونی دیار بوو. وەڵامی ئێران وێرانکەر بوو؛ بەڵام کاتێک بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی دانی بە ڕادەی ئەو زیانانەدا نا کە بە هۆی مووشەکەکانی ئێرانەوە بە تەلئەبیب و شکستی مووشەکەکانی ئەمریکا لە لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، دەستبەجێ لە پۆستەکەی وەک بەرپرسی هەواڵگری سەربازی دوورخرایەوە.

هێرشە مووشەکییەکانی یەمەن کە خێرا و وردە، بە هاوسۆزی لەگەڵ خەڵکی غەززە، لە کاتێکدایە کە وڵاتانی گەورەی عەرەبی و ئیسلامی خیانەتیان لێکردوون و ڕوویان لێوەرگێڕاوە بۆ ئەوەی تاوانەکانی زایۆنیستەکان و قوربانیانی ئەو تاوانانە بە تایبەت منداڵان نەبینن.

ئەو دەستەواژەیەی کە سەرنجی ئێمەی لە نێو دانپێدانانی ژەنەراڵەکانی ئیسرائیلدا ڕاکێشا ئەوە بوو کە دەیانگوت تەنیا وڵاتانی گەورە دەتوانن مووشەکی لەو جۆرەیان هەبێت. ئەمەش بەو مانایەیە کە یەمەن بە شێوەیەکی کاریگەر بووەتە یەکێک لەو وڵاتانە. ئەمە یەمەنی گەورەیە./.