جام کوردی - محەمەدرەزا عارف، جێگری سەرۆککۆماری ئێران، وتی: ناتوانرێت هەناردەی نەوتی ئێران سنووردار بکرێت و چاوەڕێی ئەوەش بکەن بە خۆڕایی و بێ بەرامبەر ئاسایشی کەشتیوانی بۆ لایەنەکانی تر دابین بکرێت.

عارف جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، بژاردەکان روونن: یان بازاڕێکی نەوتی ئازاد بۆ هەمووان، یان مەترسی و تێچووی زۆر بۆ هەمووان.

وتیشی: سەقامگیری و جێگیری نرخەکان لە بازاری وزە، پەیوەستە بە کۆتاییهاتنی گەرنتیکراوی گوشارە ئابووریی و سەربازییەکان لە دژی ئێران و هاوپەیمانەکانی.