جام کوردی - جەی دی ڤانس ڕایگەیاند: یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئەمریکا و ئێران نزیکەی لاپەڕە و نیوێکە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن، جێگری ترەمپ، جەی دی ڤانس ڕایگەیاند، یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران "نزیکەی لاپەڕە و نیوێکە". ناوبراو وەک چوارچێوەیەکی گشتی وەسفی کرد کە وردەکارییەکانی لە کاتی دانوستانە تەکنیکییەکانی داهاتوودا دیاری دەکرێت.
وتیشی: یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران نزیکەی لاپەڕە و نیوێکە؛ بۆیە بە بەڵگەنامەیەکی گشتی دادەنرێت.
ڤانس ئاماژەی بەوەشکرد: دەبێت لە کاتی دانوستانە تەکنیکییەکان چەند کێشەیەک چارەسەر بکەین.
جێگری ترەمپ وتی: ئەم یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە چوارچێوەیەک دادەنێت کە ڕێگە بە ئێران دەدات سوود لە سوودمەندییەکان وەربگرێت لە بەرامبەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیدا.
ڕوونیشی کردەوە: لە بڕگەی یەکەمی ئەم یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەدا هاتووە کە تاران و واشنتۆن پابەندن بە ئاشتی لە ناوچەکەدا.