جام کوردی ـ شاندی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتی محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، شەوی شەممە (کاتی ناوخۆیی) بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی لایەنی بەرامبەر لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد گەیشتە سویسرا.
بڕیارە شاندی ئێران بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانە بکات کە لە لێکتێگەیشتنی ئێران و ئەمریکادا هاتووە لە وتووێژەکانی داهاتوودا.
پێش ڕۆشتنی شاندەکە، ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سەفەرە بە مانای دەستپێکی قۆناغی دووەمی دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی نییە و ئامانجی سەرەکیش داوای جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی لایەنی بەرامبەرە.