جام کوردی - مەسعود پزیشکیان جەختی لەسەر  کۆدەنگی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەسەر ئەو ڕێگایە تاران لە دانوستانەکان لە گەڵە ئەمریکا گرتویەتیەبەر، کردەوە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لە پەسەندکردنی ڕەوتی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کردەوە.

لە نێو ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە نەبوونی کۆدەنگی لە ناوخۆی ئێران لەسەر یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەوە کردەوە کە هەموو لقەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر ئەو ڕێگایەی تاران گرتویەتییە بەر، ئاماژەی بەوەدا کە ئەم بڕیارانە بە کۆی دەنگ لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانییەوە دراوە.