خانمە وەرزشوانانی ئێرانی سەرەتا لە ڕێگای یاری کۆتاییدا یەک لە دوای یەک لە هەڵبژاردەکانی چین تایپە، ئۆزبەکستان و ڤێتنامیان بردەوە و بە دەسەڵاتەوە سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی حوزەیران لە یاری کۆتاییدا هەڵبژاردەی خانمانی ئێران ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ژاپۆن بووەوە و بە ئەنجامی 2-0 سەرکەوت و نازناوی پاڵەوانێتی ئاسیای بەدەستهێنا.

لەم یارییە چارەنووسسازەدا، حەنانە ساڵحی دوای یەکسانبوونی 2ــ2 لە سێنشۆ، بوو بە براوەی تاتامیی و فاتمە زەهرا سەعیدئابادی بە سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوە لە بەرامبەر ڕکابەرە ژاپۆنییەکانی بە ئەنجامی 10-2 یارییەکەی بردەوە، ئەمەش ڕێگەی بە هەڵبژاردەی ئێرانی دا کە بۆ سێیەمین بردنەوەی میدالیای زێڕی خۆیان لەم پێشبڕکێیانەدا ئاهەنگ بگێڕن.