جام کوردی - له میانی پەیوەندییەکانی نێوان بەڕپرسانی ئەمریکا و سەڕۆکی لوبنان، ڕایانگەیاندووە که لیژنەیە کی سێ قۆڵی له نێوان ئێران و ئه مریکا و لوبنان بۆ چەسپاندنی ئاگربەست و چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان پێکدەهێنرێت.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ -سێشەممە-، جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە پێگەیشت.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتیی لوبنان، پێداچوونەوەیان بە دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە دۆخی لوبنان و دۆخی دوای دانوستانەکانی سویسرا کردووە.

ڤانس و ڕوبیۆ جەختیان لە پاڵپشتی ئەمریکا بۆ هەڵوێستەکانی سەرۆککۆمار و حکومەتی لوبنان کردەوە بۆ فراوانکردنی سەروەری ڕەوای حکومەت و بەهێزکردنی سەروەری نیشتمانی بەسەر تەواوی خاکەکەدا لەڕێگەی سوپا و هێزە ئەمنییەکان و بەهێزکردنی بۆ پابەندبوون بە بەڵێنەکانی لەم بوارەدا.

هەردوولا جەختیان لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان لە دانوستانەکانی سویسرا کردەوە، لەوانە پێکهێنانی لیژنەیەک لەلایەن ئەمریکا، لوبنان و کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چەسپاندنی ئاگربەست لە لوبنان و چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ڕێوشوێنە پەیوەندیدارەکان.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کرد کە پرسەکانی پەیوەست بە چالاکییەکانی ئەو لیژنەیە ئاماژەپێکراو و شێوازی پێکهێنانی لەژێر تاوتوێکردندان.

عەون سوپاسی ڤانس و ڕوبیۆی کرد بۆ ئەوەی بە خەمی ئەمریکا بۆ لوبنان ناوی برد بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە شەڕ و بەهێزکردنی سەروەری حکومەتی لوبنان و سەربەخۆیی بڕیارەکەی.