"گێری لاینکەر"، ئەفسانەی تۆپی پێی ئینگلتەرا و شارەزای تۆڕی میدیایی سکای سپۆرت سەبارەت بە بارودۆخی هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیالدا وتی: پێموایە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێران زۆر نادادپەروەرانە مامەڵە کراوە. بیرم نایات لە مۆندیالێکی دیکەدا، وڵاتی میواندار لەگەڵ یەکێک لە تیپە بەشداربووەکان لە شەڕدا بێت. ئەم دۆخە بەڕاستی ناوازەیە.
ناوبراو ستایشی ڕۆحی یاریزانانی ئێرانی کرد و وتی: یاریزانە ئێرانییەکان ڕۆحی گەورەیان لە یاریگادا نیشان دا، ئەوە دەرکەوت کە ئەم بابەتە بۆ ئەوان زۆر گرنگە.
ترەمپ دوای دەستپێکردنی شەڕ دژی ئێران، هەڕەشەی کوشتنی لە ئەندامانی هەڵبژاردەی نیشتمانی کرد. ئەمریکا وەک میوانداری مۆندیال لە کامپی ئەریزۆنا ڕەتیکردەوە ئێران قبوڵ بکات. سەرۆک کۆماری مەکسیک دوای ماوەیەکی کەم بە باوەشی کراوە پێشوازی لە ئێران کرد.
بەربەستگەرایی حکومەتی ئەمریکا هەر بەوەوە کۆتایی نەهات و ڤیزەی 11 ئەندامی هەڵبژاردەکەی ڕەتکردەوە و تیپەکەیان ناچار کرد بۆ ڕۆژێک یاریکردن گەشت بۆ ئەمریکا بکەن و ڕاستەوخۆ دوای یارییەکە بگەڕێنەوە بۆ مەکسیک، ئەم هەڵسوکەوتەش ڕەخنەی زۆری لێکەوتەوە.