عەبدولکەریم حوسێن زادە، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ گەشەپێدانی گوندەکان و ناوچە بێبەشەکانی وڵات، لە لاپەڕەی سۆشیال میدیای خۆیدا لە کاردانەوە بە هێرشی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق نووسیویەتی: وەک کوردێکی ئێرانی و ئەندامی حکوومەتی ئێران، بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی برام، کاک مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەم.
درێژەی بەم پەیامە دا و جەختی لەوە کردەوە: ئێمە تەنیا دراوسێ نین؛ ئێمە یەکین. ئێمە ڕێگە بە هیچ هێرش و پیلانێک نادەین بۆ دروستکردنی درز لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان. پێویستە ڕاستییەکان ئاشکرا بکرێن و تاوانباران لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.