بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا ئال ئیسحاق، سەرۆکی ژووری هاوبەشی ئێران و عێراق بە ئاماژەدان بە سەفەری ئەم دواییەی سەرۆکی گشتی بانکی ناوەندی ئێران بۆ ئێراق و دیداری لەگەڵ بەرپرسانی ئابووری و بانکی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: دیاری کردنی سەرچاوەکان و ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی ئێران لە عێراقدا و دابین کردنی ئەگەری کەڵک وەرگرتن لەم سەرچاوانەی ئێران بۆ چالاکانی ئابووری یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی دانووستانەکان بوو.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: عێراق نزیکەی 12 ملیار دۆلار قەرزاری ئێرانە؛ هەرچەندە ئەم ژمارەیە لە قۆناغە جیاوازەکاندا دەگۆڕێت، بەپێی ڕەوتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پارەدان.
ئال ئیسحاق بە ئاماژەدان بە ڕەوتی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات وتی: قەبارەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و عێراق لەمساڵدا بەدەر لە وزە، نەوت و گاز، نزیکەی لەسەدا 15 زیادی کردووە و بە لەبەرچاوگرتنی تواناکانی ئێستا، ئەگەری زیادبوونی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان دوو وڵات بۆ نزیکەی 20 ملیار دۆلاربوونی هەیە.