بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فروود ئەسگەری بە جەختکردنەوەی لەسەر ئەوەی کە سنوور دەبێ شوێنێک بێت بۆ تێپەڕبوونی کاڵاکان، وتی: ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژە یاسایە ڕێگریکردنە لە وەستان و مانەوە و ڕاگرتنی کاڵاکان لە خاڵە سنوورییەکاندا و گواستنەوەی زۆرینەی کۆنتڕۆڵە کۆتاییەکانە بۆ گومرگەکان.

اوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: بەشێکی ئەم پڕۆژەیاسایە تایبەتە بە پرسگەلێکی وەک هاتنە ناوەوەی کاڵاکان بەبێ گواستنەوەی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی، بەکارهێنانی دراوی شەخسی، هاوردەکردن بەرامبەر هەناردەکردن و بابەتی دیکەی پەیوەست بە دابینکردنی دراوی بیانی، کە بڕیارە لەلایەن کۆمیسیۆنی ئابوری حکومەتەوە پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت.

بەرپرسی گومرگی ئێران وتی: ئەم پاکێجە نزیکەی ٩ ماددەی یاسایی و سێ یاداشت لەخۆدەگرێت و پێنج خاڵی پێویستی بە مۆڵەتی دەسەڵاتی باڵا هەیە؛ ئەگەر پەسەند بکرێت، دەتوانرێت بەشێکی بەرچاو لە چارەسەرە پێشبینیکراوەکان بۆ هەمیشە جێبەجێ بکرێت.

لەسەر بنەمای ئەم ڕێبازە، ئەگەری گواستنەوەی کاڵا لە سنوورەوە بۆ گومرگی ناوخۆیی و لە هەندێک حاڵەتدا بۆ کۆگا تایبەتەکانی یەکەکانی بازرگانی و بەرهەمهێنانیش دابین دەکرێت؛ ڕێوشوێنێک کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی تێچووی گواستنەوە، دابەزاندن و بارکردن، بەڕێوەبردنی کۆگا و بیمە و لە کۆتاییدا ئاسانکاری بۆ پرۆسەی بازرگانی بکات.