بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولمەجید دێهقانیان، بریکاری کاروباری گومرگی ئێران، درێژکردنەوەی ئەم فەرمانەی ڕاگەیاند و وتی: وادەی فەرمانی شۆڕکردنەوەی دەسەڵات بە گومرگی جێبەجێکردن لە هەلومەرجی تایبەتدا تا کۆتایی سەرماوەزی 1405 درێژکراوەتەوە، بە پشتبەستن بە فەرمانەکانی بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ئێران.

ناوبراو وتیشی: ئەم فەرمانە بە سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرانی گومرگی جێبەجێکردن لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیندراوە بۆ جێبەجێکردن و لەمەودوا لە سەرجەم گومرکەکاندا دەبێ جێبەجێ بکرێت.

دێهقانیان بە ئاماژەدان بە فیدباکێکی لەبار سەبارەت بە جێبەجێکردنی ئەم شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتە، کارکردی ستافی گومرگی وڵاتی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرز نرخاند و وتیشی: شۆڕکردنەوەی ئەم دەسەڵاتە بە لەبەرچاوگرتنی هەلومەرجی تایبەتی ئێستای وڵات و هاوتەریب لەگەڵ پاڵپشتیکردنی پیشەسازییەکان، لامەرکەزییەت و ئاسانکاری بۆ کاروبارەکان، کراوە.

بریکاری بەرپرسی کاروباری گومرگی ئێران ڕایگەیاند کە یارمەتیدانی هاووڵاتییانی دانیشتووی دەرەوەی وڵات و ڕێگریکردن لە نامەنووسی ناپێویست ئامانجەکانی دیکەی ئەم بڕیارەن و وتی: خێراکردن و ئاسانکاریی فۆرماڵیتی گومرگی بۆ کاڵا پێویستەکانی پیشەسازییەکان، پاشەکەوتکردنی کات بۆ بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاری و کەمکردنەوەی ژمارەی سەردانەکان بۆ ستادی ناوەندی گومرگ، ئەنجامە چاوەڕوانکراوەکانی دیکەی ئەم فەرمانەن.

ئەم فەرمانە بە درێژکردنەوەی دەسەڵاتی گومرگی جێبەجێکردن تا کۆتایی مانگی سەرماوەز، ئەگەری مامەڵەکردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان دەدات لە چوارچێوەی دەسەڵاتە ڕاسپێردراوەکاندا لە هەلومەرجی تایبەتدا.