بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مانگی دەستکردی ناهید 2 ی ئێران ڕۆژی هەینی 24 ی تەمموزی 2025 بە کەڵک وەرگرتن لە ئامێری هەڵدانی سایۆزی ڕووسی لە ناوەندی بۆشایی ئاسمانی ڤۆستۆچنیەوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا. ھەڵدانی سەتەلایتەکە کاتژمێر 09:54 بە کاتی ئێران ئەنجامدرا و دوو مانگی دەستکردی سەرەکی بە ناوەکانی یونسفێر - ئێم ژمارە 3 و 4 ی لەخۆگرتبوو، لە گەڵ 18 مانگی دەستکردی بچووکی دیکە کە لە نێویاندا ناهید 2 بوو.

ئەم ئەرکە بەشێکە لە پرۆگرامی فرە مانگی دەستکردی ڕووسیا لە کۆسمۆدرۆمی ڤۆستۆچنیەوە، و ئامانجی دانانی زنجیرەیەک مانگی دەستکردی زانستی و توێژینەوە و بازرگانییە بۆ ناو خولگەی زەوی. مووشەکی سایۆز لە 22 ی تەمموزدا لە شوێنی هەڵدانی 1- سی هەڵگیرا./.