جام کوردی - نیویۆرک تایمز بڵاوی کردەوە: لوفتهانزا 20 هەزار گەشتی ئاسمانی بەهۆی قەیرانی سووتەمەنی هەڵوەشاندەوە.

 لوفتهانزا 20 هەزار گەشتی ئاسمانی لە ماوەی 6 مانگدا هەڵدەوەشێنێتەوە بۆ پاشەکەوتکردنی 40 هەزار تۆن سووتەمەنی.

نرخی سووتەمەنی فڕۆکە لە دوای دەستپێکردنی جەنگی ئێران بە رێژەی زیاتر لە 70% بەرزبووەتەوە.

 بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە، 41%ی هاوردەی سووتەمەنی فڕۆکە بۆ وڵاتانی ئەوروپا پەکی کەوتووە.

 ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە هۆشداری دەدات کە ئەوروپا تەنیا بۆ 6 هەفتە سووتەمەنی فڕۆکەی لە کۆگاکانیدا ماوە.

 لوفتهانزا 27 فڕۆکەی مۆدێل کۆن لە کار لادەبات و کۆمپانیاکانی وەک رایان ئێر و کەی ئێڵ ئێم گەشتەکانیان کەمدەکەنەوە.